کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز دوای ئەوەی دوێنێ لە کۆی حەوت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک سێ کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت، ئێستا تەندروستی چوار کەسەکەی دیکەش جێگیرە و پێدەچێت سبەینێ ئەوانیش نەخۆشخانە جێبهێڵن. ، سامان یابە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا چوار کەس لە کەرکوک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و تەندروستییان جێگیرە و باشن". ، وتیشی: "پشکینیان بۆ کراوە و سبەینێ ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچن، ئەگەر لە پشکنینەکەدا دەربکەوێت کە ڤایرۆسەکە لە گیانیاندا نەماوە، ئەوا ئەوانیش وەک سێ کەسەکەی دیکە نەخۆشخانە جێدێڵن". ، ئەوە لەکاتێکدایە، تائێستا حەوت کەس لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام دوێنێ هەینی سێ لەو کەسانە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیەن جێهێشت. ، تائێستا لە عێراق 54 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە هەشتیان لە هەرێمی کوردستانن.