گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت بە ناس کورد

لێدوانی وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەنگۆی توشبوونی بە کۆرۆنا

2020.03.07 - 20:16
لێدوانی وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەنگۆی توشبوونی بە کۆرۆنا
ناس کورد- شەهرام عەزیز لەدوای بڵاوبوونەوەى دەنگۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەزیری تەندروستی هەرێم لەڕێگەی ناس کوردەوە ڕونکردنەوەی دا و دەڵێت، "تەندروستیم زۆر باشە". .  شەوى ڕابردوو شانەى ڕوبەرووبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا دەردەکەوێت کە وەزیری تەندروستی هەرێم ئارەقەی کردووە و ڕوخساری دەسڕێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گومان دەکرێت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت. . لەوبارەیەوە سامان بەرزنجی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تەندروستیم زۆر باشە و ئەوانە هەمووی پڕوپاگەندەن بڵاودەکرێنەوە و سوپاس بۆ خوا هیچ کێشەیەکی تەندروستیم نییە". . وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: "شوێنی ئەنجامدانی کۆنگرەکە گەرم بوو، بەوهۆیەوە ئارەقەم کردبوو، بەپێچەوانەوە هیچ شتێکی دیکە نییە". . بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە لەکاتێکدایە، پێشتر جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تووشی حاڵەتی کۆکە و ئارەقە کردن بوو، دوای چەند ڕۆژێک توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.  https://www.youtube.com/watch?v=HrfTAdmbBZ0