گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەشت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.03.07 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەشت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا (کۆڤید-19) تۆمار کراون کە حەوتیان لە بەغدا و یەکێکیان لە نەجەف بووە. . ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئازاری 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیراوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی توشبووان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە. . هاوکات جاسب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەری کەرخی بەغدا ڕایگەیاند، حەوت توشبووی کۆرۆنا لە ئێستادا لە نەخۆشخانەى گشتیی فوراتن، دوو کەسیش نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. . دەشڵێت، "سەرجەم ئەو کەسانەى توشی ڤایرۆسەکە بوون باری تەندروستییان جێگیرە." . بە تۆمارکردنی ئەم هەشتە توشبووە، ژمارەى ئەو کەسانە لە عێراق و هەرێم توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە 54 کەس کە هەشتیان لە هەرێمی کوردستانن.