گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لەسەر دەنگۆی مانگرتنی بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی بەهۆی ترسیان لە کۆرۆنا

2020.03.07 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەسەر دەنگۆی  مانگرتنی بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی بەهۆی ترسیان لە کۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەی پزیشکانی سلێمانی لەبارەی مانگرتنی بەشێک لە پزیشکانی شاری سلێمانی بەهۆی ترسی توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و تەنها داواکراوە بۆ ماوەیەک نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕابگیرێت. ، لە ڕونکردنەوەکەی دەستەی پزیشکانی سلێمانی دا هاتووە: "دوا بەدوای بڵاو بونەوەی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما دەربارەی مانگرتنی پزیشکان لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، پێمان باشە ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین : ، یەکەم: ئەو هەواڵانە ئەسڵ و ئەساسیان نیەو هیچ مانگرتنێک لە گۆڕێ نیە. ، دووەم: پزیشکان و کارمەندان لە هەموو بەشەکان بە بەرپرسیارانەو بە دڵسۆزانە کاری خۆیان دەکەن و لەگەڵ ئەوەی باش دەزانن لە ڕیزی پێشەوەی ئەوانەدان کە مەترسیان لەسەرە، نەک مانگرتن کەس داوای مۆڵەتیشی نەکردووە. ، سێیەم: داوا کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی نەشتەرگەری حاڵەتە ساردەکان، واتا ئەو نەشتەرگەریانەی کە دەکرێ دوا بخرێن بۆ چەن هەفتەیەک دوا بخرێن، تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوی لۆد لەسەر نەخۆشخانەکان، بۆ ڕێگەگرتن لە تێکەڵ بوونی خەڵک لەناو نەخۆشخانەکان و قاوشەکاندا، هەم بۆ ئەوەی تەرکیزو کار و پێداویستیە پزیشکیەکان لەم کاتەدا لە بەشە فریاکەوتنەکان و لەو شوێنانەدا بەگەڕ بخرێت کە تایبەت کراون بە کۆرۆنا. ، چوارەم: داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکەین لەم کاتە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بکەن و کاتی خۆ دەرخستن و خۆ نواندن و چەواشە کردنی خەڵک نیەو دۆخەکە ئەوە هەڵناگرێت. پێنجەم: داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکەین لەم بارو دۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەدواداچونی تەواو بکەن بۆ ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە پێیان دەگات پێش بڵاو کردنەوەی. ، ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پزیشکێکی گشتیی لە شاری سلێمانی ئەوەی بڵاوکردەوە کە بەشیک لە پزیشکانی شاری سلێمانی بەهۆی ترسی توشبوون بە کۆرۆنا مانیان گرتووە و بەوهۆیەوە ئەمڕۆ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری نەکراوە