کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دادگاى هەولێر "تاوانبارێکى" دۆسیەى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکى بە پێنج ساڵ زیندانى سزاداوە و هاوکارەکەشى ئازادکردووە، لەکاتێکدا دەبێت "تاوانبارەکە" زیندانى هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێنرایە. . روپاک ئەحمەد ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کچە منداڵێکى چوار ساڵان دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری سۆران دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر له لایه‌ن زڕ خاڵیەوه به هاوكاری زڕدایكی منداڵەکە "باوكی كچه‌كه پێی وتم كه دوای زیاتر له ساڵێک ئینجا زانیویه‌تی ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر كچه بچوكه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن برای ژنه‌كه‌یه‌وه". . باسى لەوەشکردووە، سه‌رەتا منداڵه‌كه ترسێنراوه به‌وه‌ی ئەگه‌ر بێت و به باوكی بڵێت ئه‌وه دایكی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌دات و تۆقاندویهتی بۆیه له ترسی گیانی خۆی منداڵه‌كه هیچی نه‌دركاندووه تا باوكی له خێزانه‌كه‌ی جیابووەته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ بە هیوای سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه له تاوانباران ڕوو له دادگای هەولێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافی کچەکەی بۆ بگەڕێندرێتەوە، هەرچەندە گەڕانەوەی ماف بۆ منداڵێک کە دەستدرێژی سێكسی کرابێتە سەر لەوانەیە زۆر زەحمەت بێت، تاکە قەرەبوو ئەوەیە کە بکەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن". . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، “لە مانگی سێی ئەم ساڵ دادگای هەولێر بڕیاریدا بە زیندانی کردنی تەنها پێنج (٥) ساڵی بکەری ئەم تاوانە، هاوکاریكهری تاوانباره‌كه کە زڕدایکی منداڵە (٤) ساڵانەکەیە ئازاد کردووە، له كاتێكدا به‌پی یاساكان بێت ده‌بێت تاوانبار زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر بچه‌سپێت”. . ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئێستا (ل.ر) كچه بێ تاوانه‌كه‌ی سۆران پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایه و له حاڵ و گوزه‌رانێكی ده‌روونی زۆر ناخۆش دایه و به‌پێی ئه‌نجامی پزیشكه‌كان بێت ئه‌م كچه زیاتر له 10 جار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و شوێنه‌واری ده‌ستدرێژیه‌كه به‌سه‌ر جەستهیهوه دیاره".