گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەترسى توشبوونى بە کۆرۆنا شەجەریان لەنەخۆشخانە دەردەکرێت

2020.03.07 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
لەترسى توشبوونى بە کۆرۆنا شەجەریان لەنەخۆشخانە دەردەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- تیمى پزیشکى محمەد ڕەزا شەجەریانى هونەرمەندى ناسراوى ئێرانى ڕایگەیاند، پێدەچێت بەمنزیکانە شەجەریان لەنەخۆشخانە دەربکرێت. . ئاژانسى هەواڵى ئێسناى ئێرانى لەسەر زارى حەسەن عەباس ئەندامى تیمەکەو بڵاویکردووەتەوە، بارودۆخى تەندروستى شەجەریان بەرەو باشى دەڕوات و جەستەى گورج و گۆڵ بۆتەوە و ڕەنگە بەوهۆیەوە بەمنزیکانە لەنەخۆشخانە دەربکرێت و ڕەوانەى ماڵەوە بکرێت. . ئەندامەکەى تیمى پزیشکى شەجەریان هۆکارێکى ترى دەرکردنى شەجەریانى لەنەخۆشخانە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ترس لەتوشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە لەنەخۆشەکانى ناو نەخۆشخانەکەوە. . هەروەها ئومێدى خواستووە، بتوانن هەرچى زوترە شەجەریان لەنەخۆشخانەکە بۆ ماڵەوە دەربکەن. . چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆى تێکچوونى بارى تەندروستییەوە ، محمەد ڕەزا شەجەریان لەشارى تاران ڕەوانەى نەخۆشخانە کرا بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر.