گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

1070 توشبووى دیکە تۆمارکران

21 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا

2020.03.07 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
21 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى ئێران تۆمارکردنى 21 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدانى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕاگەیاند، بەوەش کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 145 کەس. . کیانووش جەهانپوور وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، ئەو 21 حاڵەتە لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا تۆمارکراون کە سەرجەمیان پێشتر توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. . وتیشى "هەروەها لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 1070 حاڵەتى نوێی توشبوون تۆمارکراون". . وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران باسى لەوەشکرد، بەهۆى هاتوچۆى بەردەوامى خەڵکەوە، تادێت ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە، لە ناوچەى مازندەران کە تا دوێنێ هیچ حاڵەتەێکى لێ تۆمارنەکرابوو، ئێستا 606 حاڵەتى نوێ تۆمارکراون. . ئەوەشى خستەڕوو تا ئێستا بەگشتى 5823 کەس لە ئێران توشى کۆرۆنا بوون، کە 1669 کەسیان چاکبوونەتەوە.