گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دزەکان چۆن گەیشتنە دوکانەکە؟

وردەکاریی دزینى 40 کیلۆ زێڕ لەدوکانێکى زەڕەنگەرى سۆران

2020.03.07 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دزینى 40 کیلۆ زێڕ لەدوکانێکى زەڕەنگەرى سۆران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قایمقامى  سۆران وردەکاریی بڕینى دوکانێکى زەڕەنگەرى لە شارەکە ڕاگەیاند لەلایەن چەند کەسێکەوە کە تا ئێستا نەناسراونەتەوە. . شەوى هەینى لەسەر شەممە دوکانى زەڕەنگەرى دەرگەڵە لەسۆران لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە بڕدرا و تەواوى زێڕەکانى ناوى و بڕێک پارەش تێیدا دزرا. . کرمانج عزەت، قایمقامى سۆران بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند، "دزەکان لە تونێلى مەجراى ناو سەنتەرى شار هاتوونەتە دوکانەکە، ماوەیەکى زۆر ئیشیان کردووە، دەیان فەردە خۆڵیان کۆکردووەتەوە، ئامێرى تایبەتیان پێ بووە". . وتیشى "دزەکان زیاتر لە 500 مەتر بە تونێلدا هاتوون تا گەیشتوونەتە دوکانەکە، زیاتر لە 10 ڕۆژیش بەو کارەوە خەریک بوون، دەڕابەر و قفڵی دوکانەکەش نەشکێنراوە". . کرمانج عزەت باسى لەوەشکرد، ئەو شوێنەى دزەکان شکاندویانە جگە لە پۆڵاى قاسەکە، لەهەر چوار لایەوە بە ئەستوریی 50 سانتیمەتر شیش و کۆنکرێتە، کە ئەویشیان شکاندووە و زیاتر لە 40 کیلۆ و هەندێک پارەیان بردووە. . "دزەکان توانیان بگەنە دوکانەکە، ئیستیغلالى شەوانى هەینیان کردووە، خۆیان لە کامێراى چاودێرى دوکانەکە نەداوە، لێکۆڵینەوە دەستپێکردووە"، کرمانج عزەت وایوت.