گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکە لەژنە سەرکردە دیارەکانى باڵى پارێزگارانى ئێران

دووەم پەرلەمانتارى ئێران بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا

2020.03.07 - 12:32
دووەم پەرلەمانتارى ئێران بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا
ناس کورد-   فاتیمە ڕەهبەر یەکێک بو لەژنە سەرکردە دیارەکانى باڵى پارێزگارانى ئێران بەسەرۆکایەتى عەلى خامنەیى، کە لەخولى یانزەهەمى هەڵبژاردنى پەڕلەمانى وڵاتەکەى وەکو نوێنەرى شارى تاران سەرکەوت، بەهۆى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا. . میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، فاتیمە ڕەهبەر لەتەمەنى 56 ساڵیدا و بەهۆى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستداوە. . فاتیمە لەخولەکانى پێشوودا چەند جارێک سەرۆکى لیژنە و جێگرى سەرۆک بووە و لەم خولەشدا کەمانگى ڕابردوو بەرێوەچوو توانى زیاتر لەحەفتا هەزار دەنگ بەدەستبهێنیت. . فاتیمە ڕەهبەر لەشارى تارانى پایتەخت لە ساڵى 1963 دایکبووە و خاوەنى  بڕوانامەى دکتۆرا بووە لەبوارى ستراتیژى کارگێڕى و ماستەرى لەئادابى پەیوەندییە بینراوەکاندا هەبووە و چەند ساڵێکیش لە ئاژانسى سەدا و سیماى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا کارى کردووە. . فاتیمە ئەندامى شوراى حزبى هاوپەیمانى پارێزگارانى ئیسلامى ئێران بووە. . لەناوەڕاستى مانگى کۆتایى مانگى ڕابردودا بەهۆى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆناوە خراوەتە کەرەنتینەوە و ئەمڕۆش بەوهۆیەوە گیانى لەدەستدا، بەوەش دووەمین پەرلەمانتارى هەڵبژێردراوى ئەم خولەیە کە بەهۆى کۆرۆناوە بمرێت. . دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەئێراندا کەبەهۆیەوە سەدان مردن و توشبووى لێکەوتەوە، ژمارەیەک لەبەرپرسانى ئەو وڵاتەش توشبوون و کە بەو هۆیەوە چەندین بەرپرسى باڵا گیانیانلەدەستدا، لەناو ئەو دەزگایانەى کە زۆرترین توشى تیادا تۆمار کراوە پەرلەمانى ئێرانە. . بەوتەى ئەسەدوڵا عەباسى وتەبێژى پەرلەمانى ئێران، تا ئێستا لەناو 100 ئەندامدا 24 پەرلەمانتار توشى ڤایرۆسەکە بوون.