گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵسەنگاندنى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بۆ دۆخى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم توشبووەکان لەحاڵەتە سوکەکانن

2020.03.07 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵسەنگاندنى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بۆ دۆخى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم  توشبووەکان لەحاڵەتە سوکەکانن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرى نوسینگەى عێراقى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی ڕایگەیاند، توشبووانى کۆرۆنا لەعێراق لەحاڵەتە سووکەکانن و ئومێدى چاکبوونەوە بەرزە و ڕێوشوێنەکانى عێراقیش بەپێى پێوەرەکانى تەندروستى جیهانین. . ئەدهەم ئیسماعیل بەڕێوبەرى نوسینگەى عێراقى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی بە کەناڵى عێراقییەى فەرمى ڕاگەیاند "گەشبینین بەڕێوشوینەکان تا حاڵەتەکانیش لەوڵاتانى دەرووبەر و عێراق بەرزببنەوە ئێمەش ڕێوشوێنەکان توند دەکەینەوە". . باسى لەوەشکرد، دواى تۆمارکردنى حاڵەتى مردن و گواستنەوەى نەخۆشیەکە لەهاوڵاتیەکى عێراقیەوە بۆ عێراقى، ڕێوشوێنەکان توندکراونەتەوە و هەمویان دەچنە ژێر پێوەرەکان ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکەوە بەباشى جێ بەجێ دەکرێن . . بەوتەى ئیسماعیل، گەر بەراوردێک لەگەڵ چەند وڵاتێکى دەروبەردا بکەن بەتایبەتى ئێران کەچەندین خاڵى تەماس لەنێواندا هەیە ئەوا ژمارەکان زۆر جیاوازیان هەیە و تا ئێستا عێراق زۆرباشە لەو ڕووەوە. . جەختى لەوەشکردەوە، لە 55% نەخۆشەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکدەبنەوە و لە 80% بەسووکى توشى کۆرۆنا دەبن، لەعێراقیشدا حاڵەتەکان سووکن و ڕێژەى چارەسەربوون و تێپەڕبوون بەو دۆخەدا بەرزە  و نزیکەى 30 حاڵەتى سووک هەیە. . بەڕێوەبەرى نوسینگەى عێراقى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی دەڵێت، ترس لەکەسانى بەتەمەن هەیە بەتایبەت ئەوانەى کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، چەندین کاروانى ترى تەندروستى و چەند پسپۆڕیکى ترى بوارەکە دێنە عێراقەوە و تەندروستى جیهانیش گرنگى زۆر بە عێراق دەدات. . ئەدهەم ئیسماعیل ئەوەشى خستە ڕوو، ئەوان وەکو تەندروستى جیهانیش ئامادەى هەموو دانیشتن و کۆبونەوەکانى وەزارەتى تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەکانى عێراق دەبن و ئاگایان لەهەموو ڕێوشوێن و بڕیارەکانە کە لەو بوارەوە دەردەچن و تەندروستى جیهانى پەیوەندى ڕاستەو خۆى بەپرسەکەوە هەیە.   بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 46 حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، کە چواریان گیانیانلەدەستداوە و چوارى دیکەشیان چاکبوونەتەوە.