کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر ڕایانگەیاند، ژنە توشبووەکەى کۆرۆنا لە هەولێر دووگیانە و بارى تەندروستى جێگیرە، پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانى خانەوادەکەشى کراوە. . شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى هەولێر ڕاگەیاند، کە ژنێکى تەمەن 33 ساڵە. . فرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند "خانەوادەى توشبووەکەى هەولێر پشکنینى کۆرۆنایان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هیچیان هەڵگرى ڤایرۆسەکە نین". . وتیشى "نەخۆشەکە هەر شوێنێکى کردبێت لەو شوێنە رێوشوێنى پێویست دەگرینە بەر و پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لەو شوێنەن". . لاى خۆشیەوە، بەرپرسێکى تەندروستى هەولێر لەبارەى ژنە توشبووەکەوە وتى "بارى ژنە توشبووەکە دووگیانە و تەندروستى جێگیرە، تەنها کەمێک کۆکەى هەیە".