گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو وڵاتانەى توشبوون بە کۆرۆنایان تۆمارنەکردووە خاڵێکى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە

2020.03.07 - 10:30
ئەو وڵاتانەى توشبوون بە کۆرۆنایان تۆمارنەکردووە خاڵێکى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە
ناس کورد-   دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەزۆربەى وڵاتانى جیهاندا لەوانە چەندین وڵاتى ئەوروپى و ئەمریکى، بەڵام تا ئێستا لەچەند وڵاتێک کە سیستمەکەیان سۆشیالیزمی تاکڕەوانەیە یان قەیرانى سیاسیى تێدایە هیچ حاڵەتێکى مردن و توشبوون بەڤایرۆسەکە ڕانەگەیەنراوە، ئەمەش گومانى لەلاى میدیاکان دروست کردووە. . هەرچەندە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى کاریگەر بەزۆربەى وڵاتانى جیهاندا بڵاو بووەتەوە و هەزارەها قوربانیشیى لێکەوتووە و بەشێوەیەک شوێنەوارى بەسەر کەرتى ئابورى و سیاسى و تەندروستى و کۆمەڵایەتى و بازرگانیشدا داناوە، بەڵام تا ئێستا لەچەند وڵاتێک کە سیستمى حوکمڕانیان هاوشێوەى یەکترن هیچ حاڵەتێکى توشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە ڕانەگەیەنراوە، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕى (حورە)ى ئەمریکى. . هەر یەک لەوڵاتانیى سوریا و کۆریاى باکور و کۆبا و فەنزوێلا هیچ حاڵەتێکى کۆرۆنایان تۆمار نەکردووە و تورکیاش تا ئێستا هیچ توشبوویەکى ڤایرۆسەکەى ڕانەگەیاندووە هەرچەند گومانێک لەسەر بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە بەناو تورکیادا دەکرێت. . بەپێى دواهەمین ئامار کۆرۆنا سنورى هەشتا وڵاتى جیهانى بڕیوە و تا ئێستاش بەوڵاتى چینەوە نزیکەى 4 هەزار کەسى کوشتووە. . تورکیا کە دەیەوێت گەشتیارانى وڵاتەکەى بەردەوام بێت تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى مردن و توشبونى ڕانەگەیاندووە و بەمدواییانەش چەند ڕێوشوێنیکى بۆ ڕێگرى کردن گرتە بەر دواى ئەوەى ڤایرۆسەکە لەئێراندا بڵاو بویەوە. . بەهەمان شێوە لەسوریاش هیچ حاڵەتێک ڕانەگەیەنراوە گەرچى لەچەند وڵاتێکى دراوسێى لەوانە کوەیت و سعودیە و عێراق و ئیمارات و عوممان و میسر و فەڵەسیتن و ئوردن بڵاوبووەتەوە. . لەکۆریا باکوریش هیچ حاڵەتێکى توشبوون ڕانەگەیەنراوە هەرچەندە گومانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا دەکرێت بەڵام بەهۆى نەبوونى شەفافیەت و خراپ مامەڵەکردنى ئەو وڵاتە لەگەڵ قەیرانەکاندا لەشێوەى قەیرانى بڵاوبونەوەى برسێتى ڕاستیەکان دەشاردرێنەوە. . لە چەند وڵاتیکى ئەمریکاى باشور ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە، لەوانە بەڕازیل و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر، ئەمەش وایکرد فەنزەوێلا چەند ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر بەڵام ترسى ئەوە هەیە سیستمى تەندروستى ئەو وڵاتە نەتوانێت قەیرانەکە تێپەڕێنیێت ئەوەش بەهۆى خراپى سیستمە سیاسیەکەیەوە. . لەکوباش تا ئێستا هیچ حاڵەتێک ڕانەگەیەنراوە تەنها میدیاکانى حزبى شیوعى باس لەگرتنە بەرى چەند ڕێو شوینێک دەکەن.