کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، مەرجەعێکى دیارى ئاینى عێراقى تۆمارێکى دەنگى بڵاوکردەوە و نزا بۆ توشبووانى ڤایرۆسەکە دەکات. . دوێنێ هەینى، چەند سەرچاوەیەکى ڕاگەیاندنى عێراقى، هەواڵى توشبوونى هادى مودەریسى مەرجەعێکى دیارى ئاینى شیعیان لە عێراق بڵاوکردەوە، لەکاتى مانەوەى لە شارى قومى ئێران. . مودەریسى کە لە کەربەلا لەدایک بووە، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانى گۆڕەپانى شیعى و زیاتر لە ٢٠٠ کتێبی نوسیوە. . دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى توشبوونى بەو ڤایرۆسە، مودەریسى لە تۆمارێکى دەنگیدا ڕایگەیاند "تەندروستى و نەخۆشى دوو رووى یەک دراون، هەردوکیان بەخششن بۆ مرۆڤ". https://www.youtube.com/watch?v=lv52h_IUa7g&feature=emb_title لە تۆمارەکەدا مودەریسى نزا بۆ چاکبوونەوەى سەرجەم توشبووانى کۆرۆنا دەکات.