گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت توشبووى دیکە لە عێراق و هەرێم تۆمارکرا

توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق گیانى لەدەستدا

2020.03.06 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق گیانى لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   توشبوویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەربەلا گیانى لەدەستدا، لەناو هەشت توشبووى نوێدا کە لە عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکران. . ئەو توشبووەى گیانى لەدەستداوە، ژنێکە و ئەمڕۆ لەلایەن شانەى روبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق توشبووى بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنرا. . محەمەد وەکیل وتەبێژ بەناوى شانەى روبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەربەلا بە ناس کوردى ڕاگەیاند "توشبووەکە ژنێکە و دۆخى تەندروستى ناجێگیر بووە و گیانى لەدەستداوە". . ئەو ژنە تەمەنى زۆر بووە و بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەیناڵاند، بەپێی ڕاگەیەنراوێکى شانەکە، سەردانى هیچ وڵاتێکى نەکردووە. . هاوکات وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون کە پێنجیان لە بەغدا، دوانیان لە سلێمانى بووە لەناویاندا ئەو پیاوەى کە گیانى لەدەستدا و تا ئەمرۆ گومانلێکراو بووە، توشبووى هەشتەمیش ژنێک بووە لەکەربەلا، کە ئەویش گیانى لەدەستداوە.