گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتى رێنماییکردنى خەڵک بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا پەنجەى لەزمانیدا

ڤیدیۆ..بەرپرسێکى تەندروستى روبەڕووى لێشاوێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردن بووەوە

2020.03.06 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..بەرپرسێکى تەندروستى روبەڕووى لێشاوێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردن بووەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   بەرپرسێکى تەندروستى لە ویلایەتى کالیفۆرۆنیاى ئەمریکا ڕوبەڕووى ڕەخنە و گاڵتەپێکردنى زۆر بوویەوە، بەهۆى ئەوەى لەکاتى ڕێنماییکردنى خەڵک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، پەنجەى لەزمانیدا. . سارە کودى بەرپرسى تەندروستى گشتى لە ناوچەى سانتا كلارا، لەکاتێکدا رێنمایی خەڵکى دەکرد بۆ پاکوخاوێنى و خۆپاراستن لە کۆرۆنا، پەنجەى خستە سەر زمانى، ئەوەش روبەڕووى شەپۆلێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردنى کردەوە. . بەرپرسەکە وتى "هەوڵبدەن دەست لە دەموچاوتان مەدەن، لەبەرئەوەى دیارترین رێگەى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە دەستدانە لە لوت و گوێ و چاو"، بەلام لەو کاتەدا خۆى پەنجەى خستە سەر زمانى. . گرتەى ڤیدیۆیی قسەکردنى بەرپرسەکە، زیاتر لە شەش ملیۆن جار سەیرکراوە. https://www.youtube.com/watch?v=nnz95Ssgt3k بەپێی پێگەى "زە هیل"، سارە تەنها بەرپرس نییە کە ڕووبەڕوى دۆخى لەو شێوەیە بوبێتەوە، بەڵکو چەندین بەرپرسى دیکە دەستیان لە دەموچاویان داوە، لەکاتێکدا ئامۆژگارى خەڵک دەکەن ئەو کارە نەکەن. . دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکى مشتومڕ ئامێزدا ڕایگەیاند، ماوەى چەند هەفتەیەکە دەستى لە دەموچاوى نەداوە، لەپێناو پارێزگاریکردن لەخۆى. . بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەى مردووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە بۆ 12 کەس.