کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، ناوبازار و دوکانەکانی ناو شاری سلێمانی داناخرێن، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە گومانی ئەوەى لێبکرێت کە کەسی توشبوو یا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە. . سەباح هەورامى لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شوێنە گومان لێکراوەکان بە دەرمانی پزیشکی تایبەت خاوێن دەکرێنەوە و لە پاش هەشت کاژێر دەتوانن دوکانەکانیان بکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گشتی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. . پێشتر لەشکر حەمید سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، لەچەند ڕۆژى داهاتودا هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکانى ناو شارى سلێمانى دەستپێدەکات. . باسى لەوەشکردوو، دوکان و بازاڕەکان داناخرێن و تەنها چەند کاتژمێرێک کاریان ڕادەگیرێت، هەروەها هەڵمەتەکە هەموو شوێنەکان بەیەکەوە ناگرێتەوە. . سەبارەت بە چۆنێتى ئەنجامدانى هەڵمەتەکە، سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی سلێمانی ئاماژەى بەوەدا، هەرجارەو شوێنیک دەبێت و پێش ئەوەى دەستپبکات قائمقامیەت لەڕێگەى ڕاگەیەنراوەوە ئەو شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە. . تائێستا هەشت توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى تۆمار کراون کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.