گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وەزیرى تەندروستى هەرێم: 982 کەس کەرەنتینەکانیان جێهێشتووە

2020.03.06 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
 وەزیرى تەندروستى هەرێم: 982 کەس کەرەنتینەکانیان جێهێشتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، تائێستا 2804 کەس کەرەنتین کراون و 982 یان دواى تەواوکردنى 14 ڕۆژەکە کەرەنتینەکانیان جێهێشتوە. . سامان بەرزنجى دواى کۆبونەوەى لەگەڵ شانەى قەیرانەکانى عێراق لەکۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ جەعفەر عەلاوى وەزیرى تەندروستى عێراق وتى، کارى پێویستمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کردوە. . ئاماژەى بەوەشدا، تائێستا لەهەرێمى کوردستان 2 هەزار و 804 کەس کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە کەرەنتین کراون، هەروەها 982 کەس لەوانە دواى ئەوەى دەرکەوتوە سەلامەتن و دواى 14 ڕۆژ کەرەنتینەکانیان جێهێشتوە، هەروەها تائێستا پشکنین بۆ 280 گومانلێکراو کراوە. . سەبارەت بەکۆبونەوەکەیان لەگەڵ شانەى قەیرانەکانى عێراق وتى "سەرجەم داواکاریەکانى هەرێممان خستە بەردەم شانەکە پشتگیرى خۆیان پیشانداوە کە لەگەڵ داواکاریەکانى ترى وەزارەتى تەندروستى عێراق بخرێنە بەردەم حکومەت". . لاى خۆشیەوە جەعفەر عەلاوى وەزیرى تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوەدا، شانەى قەیرانەکان بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنى گردبونەوە لەهەموو شوێنە گشتیەکان، هەروەها مۆڵ و سینەمان و چێشتخانەکان و مەلەوانگەو پارکەکان دادەخرێن. . وتیشى، هەروەها لیژەکە بەپێویستى دەزانێت سەرجەم کۆبونەوە کۆمەڵایەتى و ئایینى و وەرزشیەکان ڕابگیرێن و مۆڵەکانیش لەکاتژمێر 10ى بەیانى تا یەکى دوانیوەڕۆ بکرێنەوە، تەئکیدیشى کردەوە کە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ دابینکردنى کەرەستە و هاوکارى دارایى پێویست.