گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەکى تەندروستى: سێ توشبووى کۆرۆنا لەکەرکوک چاکبوونەتەوە

2020.03.06 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکى تەندروستى: سێ توشبووى کۆرۆنا لەکەرکوک چاکبوونەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى کەرکوک، چاکبوونەوەى سێ توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناى ڕاگەیاند، ئەوەش چوارەم حاڵەتى چاکبوونەوەى توشبووانە لەسەرتاسەرى عێراق. . سەرچاوەکە بە ناسى ڕاگەیاند، ئەو سێ توشبووە بەشێوەى نیمچە کۆتایی چاکبوونەتەوە، تیمەکانى تەندروستى ئامادەن بۆ جێبەجێکردنى پڕۆسەى گەڕانەوەى ئەو سێ کەسە بۆ ژیانى ئاسایی، بەڵام پێویستە پابەندى هەندێ رێوشوێن بن. . باسى لەوەشکرد، پێدەچێت ئەمشەو یان سبەینێ ئەو سێ کەسە ڕەوانەى ماڵەوە بکرێنەوە. . بە چاکبوونەوەى ئەو سێ توشبووە، خێزانێکى توشبووى ڤایرۆسەکە لە کەرکوک دەمێننەوە کە لە چوار کەس پێکهاتوون و لەژێر چاودێرى تەندروستیدان و هیچ زانیارییەک لەبارەى دۆخى تەندروستیانەوە نازانرێت. . لە سنورى پارێزگاى کەرکوک بەگشتى حەوت توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون، بە چاکبوونەوەى ئەو سێ کەسەش ژمارەکە بۆ چوار توشبوو کەمبوویەوە. . لە عێراق بەگشتى 40 حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون و سیانیان گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسیشیان چاکبوونەتەوە کە یەکێکیان لە بەغدا و سیانى دیکەشیان لە کەرکوکن.