کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فائق شێخ عەلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق پێشنیار دەکات لەدیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى نوێ پەنا بۆ گەل ببەن ئەوەش لەڕێگەى هەڵبژاردنێکى ڕاستەوخۆ کە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان سەرپەرشتى بکات. . شێخ عەلى لەئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەتەوە، چەند مانگێگ لە عێراقدا لە دەستورێکى پێشێلکراوى ئاشکرا دەژین. . ئاماژەى بەوەشداوە، "لەبەر ئەوەى بەو شێوەیەین داوا لەسەرجەم سیاسیەکان و کوتلە سیاسیەکان دەکەم کە بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى داهاتوو پەنا بۆ گەل ببنە ئەوەش لەڕێگەى هەڵبژاردنێکى ڕاستەوخۆوە". . ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە شێوازى هەڵبژاردنەکە باسى لەوەکردووە، پێویستە ڕاپرسیەک یاخود هەڵبژاردنێک بێت کە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان سەرپەرشتى بکات. . سەرەڕاى ئەوەى چەندین مانگە عادل عەبدولمەهدى دەستى لەپۆستى سەرۆک وەزیران کێشاوەتەوەو لەئێستادا سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرە، تائێستا سەرۆکوەزیرانى نوێ دیارینەکراوە. . پێشتر محەمەد تۆفیق عەلاوى لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومەت، بەڵام بەهۆى ئەوەى نەیتوانى متمانەى پەرلەمانى وەربگرێت بۆ کابینەکەى، دەستى لەو ئەرکە کێشایەوە.