کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە چەند ڕۆژى داهاتودا هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکانى ناو شارى سلێمانى دەستپێدەکات، ئەوەش لەچوارچێوەى هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . لەشکر حەمید سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، لەچەند ڕۆژى داهاتودا هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکانى ناو شارى سلێمانى دەستپێدەکات. . وتیشى، دوکان و بازاڕەکان داناخرێن و تەنها چەند کاتژمێرێک کاریان ڕادەگیرێت، هەروەها هەڵمەتەکە هەموو شوێنەکان بەیەکەوە ناگرێتەوە. . سەبارەت بە چۆنێتى ئەنجامدانى هەڵمەتەکە، سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی سلێمانی ئاماژەى بەوەدا، هەرجارەو شوێنیک دەبێت و پێش ئەوەى دەستپبکات قائمقامیەت لەڕێگەى ڕاگەیەنراوەوە ئەو شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە. . تائێستا هەشت توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى تۆمار کراون کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.