گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق چاکبونەوەى توشبویەکى کۆرۆناى ڕاگەیاند (وێنە)

2020.03.06 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق چاکبونەوەى توشبویەکى کۆرۆناى ڕاگەیاند (وێنە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق چاکبونەوەى توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆناى لە عێراق ڕاگەیاند و لە نەخۆشخانە دەرکراوەو گەڕاوەتەوە ماڵى خۆى. . عەلى بەیاتى ئەندامى کۆسیۆنەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى بەغدا چاکبوەتەوەو نەخۆشخانەى جێهێشتوە. "تراشق" بيانات بين مسؤولي الصحة: أنباء متضاربة بشأن شفاء أول مصاب بكورونا رونیشیکراوەتەوە، توشبوەکە بە تەواوەتى چاکبوەتەوەو ئەوەش بەڵگەى ئەوەیە لە عێراق توشبوان چاکدەبنەوە، هەروەها توشبوەکانى تریش بارودۆخیان زۆر باشە، ئەوانەشى کە بە ڤایرۆسەکە کۆچى دواییان کردبوو بەهۆى ئەوەوە بوە نەخۆشى درێژخایەنیان هەبوە کە لە قۆناغە زۆر پێشکەوتوەکانى نەخۆشیەکانیان بو،ن. . لاى خۆشیەوە دکتۆر جاسب لەتیف بەڕێوەبەرى تەندروستى ناوچەى کەرخ لەشارى بەغدا لەگەڵ ژمارەیەکى تر لە پزیشکان وێنەیەکى سڵێفى خۆى و نەخۆشەکەى بڵاوکردوەتەوە دواى ئەوەى لە نەخۆشخانە دەرچوە. . هەر سەبارەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانى عێراق عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە سەردانى پارێزگاى بەسرەى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى خاڵى سنورى "شەلامجە"  لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەوەش بۆ پشکنینى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسەکە لە خاڵە سنوریەکان. كورونا يدفع عبد المهدي إلى الظهور في منفذ حدودي (صور) بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى بەسرە بڵاویکردوەتەوە، عادل عەبدولمەهدى بۆ هەمان مەبەست سەردانى فڕۆکەخانەى بەسرەى نێودەوڵەتى کردوە، دواتریش سەردانى پرۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەى "سیاب"ى کردوە بۆ زانینى چۆنێتى بەڕێوەچونى کارەکان. . بەپێى دوایین ئامارەکان، تائێستا 40 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە کە سێیان گیانیان لەدەستداوەو یەکیان چاک بوەتەوەو نەخۆشخانەى جێهێشتوە و تەندروستى زۆرینەى توشبەکانیش جێگیرەو هەندێکیان بەرەو چاکبونەوە دەچن. . هەرچى لەسەر ئاستى جیهانیشە ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە زیاتر لە 90 دەوڵەتى جیهان و وڵاتى چینیش کە سەرەتا ڤایرۆسەکە لەوێوە بڵاوبویەوە لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا هیچ توشبویەک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە کۆمارى ئیسلامى ئێران ژمارەى قوربانیان بەردەوام لە بەرزبونەوەن و توشبوان گەیشتوەتە 4 هەوار و 747 و تائێستاش 124 یان گیانیان لەدەستداوە، بۆ یەکەمجاریش لە شارى مۆسکۆى پایتەختى ڕوسیا 6 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کران، بەوەش کۆى گشتى توشبوان گەیشتە 13 کەس و تائێستاش دوانیان چاکبونەتەوە.