گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ خۆپاراستن لەشەڕى ئەتۆمى دروستکراون

ڤایرۆسى کۆرۆنا خواست لەسەر حەشارگەکانى رۆژى دوایى زیاد دەکات

2020.03.06 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسى کۆرۆنا خواست لەسەر  حەشارگەکانى رۆژى دوایى  زیاد دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەردەمى شەڕى سارد لەنێوان یەکێتى سۆڤیەت و ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکادا زۆرینەى خەڵک پێیان وابوو کۆتایى جیهان نزیک بوەتەوەو هەوڵى کڕینى حەشارگەکانى خۆپاراستن لە شەڕى ئەتۆمى و هەڵگرتنى کەلوپەلێکى زۆریان دەدا، تا بتوانن ماوەیەکى دورودرێژ لەو حەشارگانە بمێننەوە، ئێستاش ڤایرۆسى کۆرۆنا خواستنى لەسەر کڕینى ئەو حەشارگانە زیاد کردوە. . ڕۆژنامەى "دەیلى ستار ئۆنلاین"ى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە، دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەتایبەتى لە ئەوروپا و ئەمریکا خواست لەسەر کڕینى حەشارگەکانى شەڕى ئەتۆمى زیادى کردوەو نرخى ئەو حەشارگانە بەرزبونەتەوە، کۆمپانیاى "فیفۆس" کە پێگەکەى لە کالیفۆرنیاى ئەمریکایە دروستکەرى ئەو حەشارگانەیە کە بە "حەشارگەکانى ڕۆژى دوایى" ناسراون و لەژێر زەویدا بەشێوەیەکى زۆر بەهێز و پارێزراو دروستکراون و بەرگەى قورسترین کارەساتە سروشتیەکان و شەڕى ئەتۆمیش دەگرن. . ڕۆبەرت فیسینۆ بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى "فیفۆس" دەڵێت بەهۆى هەڕەشەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کە چەند هەزار کەسێکى کوشتوەو زیاتر لە 100 هەزاریش توشبون خواست لەسەر حەشارگەکان زۆر زیادى کردوە. . ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ کە بە COVID - 19 ناسراوە دەدات و لە ڕاپۆرتەکانى ئەو رێکخراوەدا هاتوە، هێشتا خراپتر بەڕێوەیە  و ئەگەرى هەیە ڤایرۆسەکە ببێتە پەتایەکى جیهانى، لەئێستادا لەسەرانسەرى جیهاندا هەوڵى ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبونەوەى و دروستکردنى چارەسەرێکى گونجاو دەدرێت بۆى. .  بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى "فیفۆس"  ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، خواست لەسەر حەشارگەکان دوو هێندەى پێشون و خەڵک پێى وایە پێش ئەوەى کارلەکار بترازێت پێویستە ئامادەکارى بکەن. . یەکێک لە حەشارگەکانى کۆمپانیاى "فیفۆس"  دەکەوێتە ولایەتى ساوس داکوتا و ناوى لێنراوە "فیفۆس ئێکس پۆینت"، هەروەها دەتوانیت یەکێک لە حەشارگەکان بەکرێ بگریت بەبڕى 35 هەزار دۆلار و باجى ساڵانە کە دەگاتە 1000 دۆلار، 575 حەشارگە لەو ولایەتە بونى هەیە و هەریەکەیان 10 بۆ 24 کەس دەگرێت و پێداویستیەکانى بۆ دابین کراوە. . کۆمپانیاکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە، لەحاڵەتى ڕودانى هەر شتێک 10 هەزار کەس دەتوانێت لە حەشارگەکانیاندا لە ژیاندا بمێننەوە و لانى کەم خواردن و پێداویسىتى یەک ساڵیشى تێدایە. . ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بەردەوامە لە بڵاوبونەوە لەجیهانداو تائێستا زیاتر لە 90 وڵاتى جیهانى گرتوەتەوە تا ئێستا 100 هەزار و 392 کەس توشبون و 3 هەزار و 408 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەوەها 55 هەزار و 991 توشبویش چاکبونەتەوە.