گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

ڕۆژانە تێکەڵ بە خەڵک دەبن

ناس کورد ڤیدیۆی هاتنەناوەوەى سەدان بارهەڵگر و شۆفێری ئێرانی بۆ ناو سلێمانی تۆمار دەکات

2020.03.06 - 15:48
ناس کورد ڤیدیۆی هاتنەناوەوەى سەدان بارهەڵگر و شۆفێری ئێرانی بۆ ناو سلێمانی تۆمار دەکات
ناس کورد- سەرباری بڵاوبوونەوەى زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و عێراق و وڵاتانی جیهان و گرتنەبەری چەندین ڕێکاری خۆپارێزیی تەندروستی، بەڵام هێشتا شەوانە چەندین بارهەڵگر لە دەروازە سنورییەکانەوە لە ئێرانەوە دێنە هەرێم و ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە. . ناس کورد لە بەدواداچوونێکیدا ڤیدیۆی بارهەڵگرەکانی تۆمارکردووە کاتێک دەگەنە شاری سلێمانی، ئەو بارهەڵگرانە لە کاتە درەنگەکانی شەودا دێنە هەرێم. . لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە تابلۆی بارهەڵگرەکان و شۆفێرەکانیشیان ئێرانین کە ئەوەش مەترسی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاد دەکات بەوپێیەی کۆرۆنا لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە. . هەر بەپێی بەدواداچوونەوەکانی ناس کورد، ڕۆژانە نزیکەى هەزار بارهەڵگری ئێرانی بە شۆفێرەوە دێنە هەرێم، وەک پشکنین، تەنها پلەى گەرمییان دەگیرێت، ئەگەرچی بە ڕێکاری ئەمنیدا دێن، بەڵام ئەو شۆفێرانە یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و تێکەڵ بە خەڵکی دەبن و دەچنە ڕێستۆرانت و کافتریا و شوێنە گشتییەکان. . زیاتر لەوەش، ڕۆژانە نزیکەى 400 بارهەڵگری هەرێم دەچنە ئێران و لەکاتی گەڕانەوەشیاندا کەرەنتینەش ناکرێن کە ئەوەش دووبارە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر بڵاوبوونەوەى نەخۆشی کۆرۆنا. https://www.youtube.com/watch?v=Ay2f8pu2fJU . زیاتر بخوێنەوە: پارێزگای سلێمانی بە پلانی بی ڕوبەڕوی قەیرانی بەنزین دەبێتەوە.. "مەترسن" . هەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە دەردەکەوێت، لە بەری ئێرانەوە و لە خاڵی سنوری باشماخەوە سەدان بارهەڵگر چاوەڕێن دەربازی سنورەکە ببن و بێنە هەرێمی کوردستانەوە. [video width="480" height="260" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/IMG_0338.mp4"][/video] ئەوە لەکاتێکدایە دوای ئەوەى ڕۆژی 24ی شوبات حکومەتى هەرێم وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی سەرجەم سنورەکانی لەگەڵ ئێران داخست، قەیرانی سەرەگرتن بۆ بەنزین دروستبوو، بەڵام دواتر بەرپرسانی سوتەمەنی دڵنیاییان دا لەوەى قەیران دروست نابێت و پلانی جێگرەوەیان هەیە. . لەبارەى پلانەکەوە، محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ناس کوردی وت، "دەتوانین بە تەنکەری ئێرانی بەنزین بهێنین و لەسەر سنور بیکەینە ناو تەنکەری هەرێم و بەنزینەکەش دابەش بکەین و هیچ کێشەیەکمان نابێت." . بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەى 15 وڵاتی جیهان بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە لە ئێرانەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە، واتە ئەو هاوڵاتیانەى توشی ڤایرۆسەکە بوون یان لە ئێران بوون یان خەڵکی ئێرانن. . لە ئێستادا ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاودەبێتەوە لە ئێران و تەواوی 31 پارێزگاکەى گرتووەتەوە، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆناش لە وڵاتەکە گەیشتە چوار هەزار و 747 کەس، 124 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. . هاوکات ئەندامێکی لیژنەى حکومەتی ئێران بۆ ڕوبەڕبوونەوەى کۆرۆنا دەڵێت، ڕەنگە لە دوو هەفتەى داهاتوودا 30 بۆ 40%ی دانیشتوانی تاران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن بەهۆی قەرەباڵغی بنکە تەندروستییەکانەوە.