کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چەکێکی بایەلۆژی لە دژی وڵاتەکەى. .لە وتارێکیدا لە شاری پارێزگای کرمان، حسێن سەلامى، فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران دەڵێت، وڵاتەکەى ڕوبەڕوی جەنگێکی بایەلۆژی بووەتەوە و داواشی لە هاوڵاتیان کرد "خۆڕاگر و ئارام بگرن."
. وتیشی، "سەردەکەوین بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا کە وادیارە لە ئەنجامی هێرشی بایەلۆژی ئەمریکا هاتووەتە کایەوە، لە سەرەتادا لە چین دەستیپێکرد و دواتر گوازرایەوە بۆ ئێران و پاشانیش بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان." . حسێن سەلامی چاوەڕێ دەکات زیانەکانی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی جیهانەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا. . لە ئێستادا ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاودەبێتەوە لە ئێران و تەواوی 31 پارێزگاکەى گرتووەتەوە، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆناش لە وڵاتەکە گەیشتە چوار هەزار و 747 کەس، 124 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. . هاوکات ئەندامێکی لیژنەى حکومەتی ئێران بۆ ڕوبەڕبوونەوەى کۆرۆنا دەڵێت، ڕەنگە لە دوو هەفتەى داهاتوودا 30 بۆ 40%ی دانیشتوانی تاران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن بەهۆی قەرەباڵغی بنکە تەندروستییەکانەوە.