گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتی تەندروستی لەبارەى ڕاستی توشبوونی مامۆستا ڕەشید بە کۆرۆنا

2020.03.06 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتی تەندروستی لەبارەى  ڕاستی  توشبوونی مامۆستا ڕەشید بە کۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو نەخۆشەی کە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 بوو، بۆ دووپاتکردنەوەی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد هەمان دەرەنجامی پۆزەتیڤ دەرچوو کەوا هەڵگری ڤایرۆسێ کۆڕۆنا بووە. .
ڕۆژی چوارشەممە، 4ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، مامۆستایەکی ئاینی لە سلێمانی ساڵ وەک شەشەم حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کراوە، دوای چەند کاتژمێرێک مامۆستا ڕەشید عەبدولڕەحمان لە وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی بوو لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
.
لەدوای گیانلەدەستدانی، بەشێک لە کەسوکار و هاوڕێیانی مامۆستا ڕەشید ڕەتیان کردەوە ناوبراو توشی کۆرۆنا بوو بێت، هاوکات بەشێک لە هاوڵاتیانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گومانیان لە پشکنینەکە هەبوو.
.
.
.
دوای ڕۆژێک لە ئاشکراکردنی توشبوون و دواتر گیانلەدەستدانی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دوو ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. . له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌وی وەزارەتدا هاتبوو، "پشکنین بۆ 45 گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا سێ نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەییان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، بەداخەوە نەخۆشێکیان تەمەن 63 ساڵە و گیانی لەدەستداوە، دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەش دەرکەوت دوو ئەندامی هەمان خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، کە تەمه‌نیان 31 ساڵ و 27 ساڵن".