گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پەیکەرە چییە پوتین لە پشتی ئەردۆغان و شاندی تورکییەوە داینابوو؟

2020.03.06 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پەیکەرە چییە پوتین لە پشتی ئەردۆغان و شاندی تورکییەوە داینابوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دانانی پەیکەری یەکێک لە سەرکردە ڕوسییەکان لە پشتی ئەردۆغان و شاندی تورکیا لە سەردانەکەیاندا بۆ مۆسکۆ بووەتە جێگەی مشتومڕی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. . لە سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا تاوتوێ دۆخی ئیدلیبان کرد و ڕێککەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە. . بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە هۆکاری دانانی پەیکەری "کاترینی دووەم" کرد لە پشتی شاندەکەى تورکیاوە کە ئاخۆ بە مەبەست بووە یاخود سوفتە. https://twitter.com/hassinaouch/status/1235678880830230528?s=20   "کاترینی دووەم" یەکێک بووە لە بەناوبانگترین ژنە سەرکردەکانی ڕوس لە ساڵانی 1769 تاوەکو 1796 دەسەڵاتی لەدەستدا بووە، یەکێک بووە لە بەهێزترین سەرکردەکانی ڕوس، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، چەندین ساڵ شەڕی دەوڵەتی عوسمانی کردووە و دواتریش گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ وەستاندنی شەڕی چەندین ساڵە لەنێوان هەردوولا. . چەند ڕۆژێک پێش سەردانەکەى ئەردۆغان، وەزارەتی دەرەوەى ڕوسیا لە فەیسبوکی خۆی یادی شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی و ڕوسیا کردووەتەوە لە ساڵانی 1877-1878 و دەڵێت، "ئامانجی سەرەکی شەڕی ڕوسیا لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕزگارکردنی گەلانی بەڵقان بووە لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی."