گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەکەى ووهان نییە

قسەیەکی جیاواز لە بەرپرسانی چین.. سەرچاوەى کۆرۆنا سێ وڵاتی ترە نەک چین

2020.03.06 - 08:47
قسەیەکی جیاواز لە بەرپرسانی چین..  سەرچاوەى کۆرۆنا سێ وڵاتی ترە نەک چین
ناس کورد- کونسوڵی چین لە دوبەى بۆ یەکەمجار سێ وڵاتی تر تۆمەتبار دەکات بە سەرچاوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕەتی دەکاتەوە یەکەمجار لە شاری ووهان بڵاوبووبێتەوە و ڕەتی دەکاتەوە ناوی وڵاتەکان بهێنێت. . لی هانگ لی، کونسوڵی چین لە دوبەى ئیمارات لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە دەڵێت، ڕاستە سەرەتا ڤایرۆسەکە لە شاری ووهانی هەرێمی هوبی چین دۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ لە پزیشکەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لەوانەیە سەرچاوەکەى ووهان نەبێت. . ڕاشیگەیاند، "بەڵام لە سێ وڵات کە ناویان ناهێنم دەرکەوتووە کە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە لە چین نییە، تەنانەت پەیوەندییشیان بە چینییەکانەوە نییە." . دەشڵێت، بۆیە هەندێک لە زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤایرۆسەکە لەوانەیە لە وڵاتانی تر بڵاوبووبێتەوە، بەڵام ئەو "وڵاتانە ئاگایان لە ڤایرۆسەکە و بڵاوبوونەوەى نەبوو بێت چونکە ڤایرۆسەکە نوێیە." . لی هانگ لی ئاماژەى بەوەشکرد کە "ئێمە لە چین سیستمێکی پێشکەوتوو و توندمان هەیە بۆ دۆزینەوەى پەتاکان، پزیشک و پەرسیتیاری بەرپرسمان هەیە، حکومەتێکی شەفافیشمان هەیە بۆیە حاڵەتەکانمان ڕاگەیاند، ئەوەش لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتییە  چونکە ئێمە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسێکی نوێ دەکەین، بۆیە پێویستە بە جدی لەگەڵ ئەم بابەتەدا مامەڵە بکەین."   بەپێی دواین ئامار، سێشەممە، 6ی ئازاری 2020، ژمارەى توشبووان لە چین و وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە سەرو 98 هەزار و ژمارەی مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 383 کەس، بەڵام ئەوەى جێگەی دڵخۆشی زانایانە ئەوە کە ژمارەى توشبووان بەراورد بە چەند هەفتەى ڕابردوو کەم دەکات و ژمارەى چاکبووانیش زیاد دەکات و گەیشتووەتە 55 هەزار و 418 کەس.