گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەکانت کلیلى توشبونتە بە کۆرۆنا.. چۆن خۆت ڕادەهێنیت دەست لە دەموچاوت نەدەیت؟

2020.03.05 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەکانت کلیلى توشبونتە بە کۆرۆنا.. چۆن خۆت ڕادەهێنیت دەست لە دەموچاوت نەدەیت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دەستەکان یەکێکن لەسەرەکیترین ئەندامەکانى لەش و ڕۆژانە لەهەموو ئەندامەکانى تر زیاتر بەکاردەهێنرێت، مرۆڤ لەڕۆژێکدا دەست بۆ دەیان و سەدان تەن دەبات و هەندێک لەوانەش لەلایەن کەسانى ترەوە بەکاردەدەهێنرێت و دەستیان لێ دەدرێت، زۆرێک لەو کەلوپەلانەش مەترسى پیسبون بە ڤایرۆس و میکرۆب و بەکتریایان لێ دەکرێت. ، شارەزایان دەستەکان بە سەرەکیترین ڕێگە بۆ گواستنەوەى ڤایرۆس و نەخۆشیەکان دادەنێن، باشترین ڕێگەش بۆ خۆپاراستن پاکڕاگرتنى دەستەکان و دەستنەبردنە بۆ دەمو و چاو و لوت کە زۆرینەى ڤایرۆسەکان لەو شوێنانەوە دەچنە لەشى مرۆڤەوە. ، لەئێستادا جیهان ڕوبەڕوى مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوەتەوەو بەپێى وتەى شارەزایان هۆکارى سەرەکى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەڵگرتنى ڤایرۆسەکەیە لەڕێگەى دەستەکانەوەو واتر دەستدان لە دەموچاو، بەڵام چۆن خۆت ڕادەهێنیت دەست لە دەموچاوت نەدەیت؟ ، دکتۆر جەیمس شیرى، شارەزاى نەخۆشیە گواستراوەکان لە زانکۆى کالیفۆرنیاى ئەمریکا دەڵێت، ئەو دەمامکەى خەڵکى بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەیپۆشن لەراستیدا هیچ سودێکى نییە، چونکە هێشتا چاوەکانت بە دەرەوەیەو ئەگەر دەستیان لێبدەیت، ئەوا توشى ڤایرۆسەکە دەبیت. ، ئاماژەى بەوەشداوە: "دەستدان لە دەموچاو جوڵەیەکى سروشتیە و هەموو مرۆڤ ئەو جوڵەیە دەکات، بەڵام دەبێت خۆتى لێ بەدور بگریت، دەستکێش لەدەست بکەن چونکە وات لێدەکات زیاتر تەرکیزت لەسەر جوڵەکانى دەستت بێت و زیاتر ئاگادارى بیت، یان دەستەکانت مەشغوڵ بکە". ، ئەو دکتۆرە دەشڵێت: "ڤایرۆس لەڕێگەى چاو و لوت و دەمەوە دەچێتە جەستەى مرۆڤەوە، بۆیە دەستکێش بکە هەروەها ئەو دەستکێشانەى بۆ پاراستن دروستکراون کێشە بۆ بەکارهێنانى مۆبایلەکانیشتان دروست ناکات و دەتوانن بەباشى بەکارى بهێنن". ، نەیسن وینچ کە پیاوێکى کارەو کۆمپانیایەکى سەرکەوتوى دروستکردنى جێڵى پاکژکەرەوەى دەستى هەبوە دەڵێت: "ڤایرۆسەکان لەڕێگەى لوت و دەمو و چاوەوە دەچنە لەشتەوە هەرکاتێک دەست دەبەیت بۆ یەکێکیان ئەوا خۆت ڕوبەڕوى مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەیتەوە". ، هەر لەو بارەیەوە دکتۆر چێرى دەڵێت: "دەبێت ئاگادارى ئەوەبیت کەى دەستت بۆ دەموچاوت دەبەیت و بوەستیت لە دەستبردن بۆ دەموچاوت، پێویستە دەستەکانت سەرقاڵ بکەیت بۆ ئەوەى بیرت لاى دەستبردن بۆ دەموچاوت نەمێنێت". ، شارەزایان ئامۆژگارى ئەوە دەکەن کە لەکاتى خورانى دەموچاو تەنێکى پاکژ کراو بەکاربهێنرێت بۆ خوراندنى بۆ نمونە ئەو چیلکەى لەلایەن دکتۆرەکانەوە لەسەر زمان دادەنرێت، یاخود ئەگەر زۆرت بۆ هات بەباشى دەستەکانت پاکژ بکەرەوە پێش ئەوەى دەست بۆ دەموچاوت ببەیت. ، بەپێى وتەى ئەو شارەزایانە، ئەگەر هەست بە خورانى دەموچاوت کرد و پێویست بوو بیخورێنیت یاخود ویستت ماکیاژ بەکاربهێنیت یاخود عەدەسەی لاستیکى چاو بەکاربهێنیت یان تاقمى دەموددان، دڵنیابە پێش ئەوە بەباشى دەموچاوت بشۆیت یان دەشتکێشى پاکژکراو بەکاربهێنە، هەروەها هەمیشە لە جانتاکەتدا پاکژکەرەوەیەکى دەست هەڵگرە. ، مارتن کرونواڵد نوسەرى کتێبى Homo hapticus دەڵێت، سیاسیەکان هەمیشە ڕاهێنانى ئەوەیان پێدەکرێت کە لەکاتى وتارداندا لەبەردەم خەڵکدا دەست بۆ دەموچاوىان نەبەن،  چونکە دەستبردن بۆ دەموچاو ئاماژەى سلبى پیشان دەدات و سەرنجى ئامادەبوان لەسەر وتارەکە لادەبات و بەشێوەیەکى چڕ ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەى دەست لەدەموچاوین نەدەن. ، شارەزایان دەڵێن، دەستبردن بۆ دەموچاو کاریگەریە سلبیەکان و سەرقاڵبون کارى تێدەکات، هەروەها پەیوەندیشى بە هەست و بیرى مرۆڤەوە هەیە.