گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکان.. ئەی مەیخانە و یانە شەوانەکان بۆ داناخرێن؟

2020.03.05 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
دوای ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکان.. ئەی مەیخانە و یانە شەوانەکان بۆ داناخرێن؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین ڕێوشوێنی تایبەت لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر، هەر لە قەدەغەکردنی کێشانی نێرگەلەوە و تا قەدەغەکردنی پرسە و ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکانی سنوری سلێمانی، بەڵام تائێستا مەیخانە و باڕەکان دانەخراون و ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە. ، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، ڕێکاریان بەرامبەر مەیخانە و باڕەکانیش گرتووەتەبەر و مێزەکانیان لەیەک دورخستووەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەکات، ئەو شوێنانەش مەترسیدارن و داوایان کردووە سەرجەمیان دابخرێن. ، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکاری پێویستییان بەرامبەر مەیخانە و باڕ و گازینۆکانیش گرتووەتەبەر و مێزەکانیان بۆ نزیکەی سێ مەتر لەیەکتر دوورخستووەتەوە و ئەوەش بووەتەهۆی کەمبوونەوەی قەرەباڵغی". ، باسی لەوەشکرد، ئەو ڕێکارانەی گرتویانەتەبەر 90٪ دەبێتەهۆی بڵاونەبوونەوەی کۆرۆنا لەو شوێنانەدا و ئەوەی پێویستە کردوویانە. ،   هاوکات محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی وت: "وەک وەزارەتی تەندروستی داوامان کردووە سەرجەم ئەو شوێنانەی قەرەباڵغی لێیە دابخرێن، بەڵام دەسەڵاتی داخستن و جێبەجێکردنی بڕیارەکان لای قائیمقامییەتی قەزاکان و پارێزگاکانە". ، وتیشی: " بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن مزگەوتەکان قەرەباڵغن و جێگەی مەترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکەن بەهەمانشێوە مەیخانە و باڕەکانیش جێگەی مەترسین". ، ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکان و دانەخستنی مەیخانەکان بووەتە جێگەی ڕەخنەی هاووڵاتیان و پێنج لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایان لە پارێزگاری سلێمانی کردووە ئەو شوێنانەش دابخرێن. ، محەمەد وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پێنج لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگا یاداشتێکمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەوەی مەیخانە و باڕەکانیش دابخرێن، چونکە ئەو شوێنانەش قەرەباڵغی دروست دەکەن و جیگەی مەترسین". ، وتیشی، ئەگەر وەڵامی یادەشتەکەیان نەدرێتەوە، ئەوا لە هەفتەی داهاتوو هەموو فشارێک دەکەن تا ئەو ڕێکارەش بگیرێتەبەر. ، هاوکات محەمەد خۆشناو، باسی لەوەکرد، داخستنی مزگەوتەکان و دانەخستنی مەیخانە و باڕەکان، جگە لە زیانە تەندروستییەکەی بۆ هاووڵاتیان، زیانی بۆ حکومەتی هەرێمیش دەبێت لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی دووبارە داوابکەنەوە کە ئەو شوێنانەش دابخرێن.