گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ بەدۆر دەخرێتەوە

ئایا ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە؟ کەی بەردەست دەبێت؟

2020.03.05 - 17:23
ئایا ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە؟ کەی بەردەست دەبێت؟
ناس کورد-   هەواڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی تایبەت لە دژی ڤایرۆسی CONVID -19 ی ناسراو بە کۆرۆنا و بەردەست بوونی لە ماوەی چەند مانگێکدا، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی گرتۆتەوە. یەکێک لەو کەسانەی کە چەندین جار ئەم هەواڵەی لەسەر تەلەفزیۆن و لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپە کە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو 3ی ئاداری 2020، لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە وتی کە پێی راگەیەندراوە کە لەماوەی لانی کەم مانگی داهاتوو و یان چەند مانگێکی دیکە و بەلانی زۆریش ساڵێکی دیکە ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت. ، هەر رێک دوا بە دوای ئەوەی ترەمپ ئەوەی گوت، د. ئەنتۆنی فاوجی، سەرۆکی ئەنستیتیوی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستیارییەکان و تێپەڕەکانی ئەمریکا، کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دۆناڵد ترەمپی بە درۆ خستەوەو رایگەیاند کە ڤاکسین حازرە لە ماوەی چەند مانگێکدا لەسەر ژمارەیەکی زۆر کەمی نەخۆش تاقی بکرێتەوە، پاش چآودێری کردنی حاڵەتیان بۆ چەند مانگێک و لە ئەگەری سەرکەوتوویدا، لەسەر چەند هەزار کەسێک تاقی دەکرێتەوە، لە حاڵەتی سەرکەوتنی ئەو تاقیکردنەوەیەشدا ئەوسا بۆ خەڵکی بەگشتی ئامادە دەکرێت. د. فاوجی رایگەیاند کە ئەم پرۆسەیە تا دەگاتە ئامادەکردنی بۆ بەکارهێنانی خەڵک لانی کەم 12 بۆ 18 مانگی پێدەچێت. ، جێی ئاماژەیە، پێشتر ترەمپ لەگەل بەڕێوبەری کۆمپانیا سەرەکییەکانی دەرمانی ئەمریکا کۆبووەوە و لە گفتوگۆیەکدا کە تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا گواستیانەوە، پرسیاری کرد: "ئایا ناکرێت دەرمانێکی زۆر چاکی ئەفلوەنزای ئاسایی کە ئێستا بەردەستە، بەکاری بهێنین بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم پەتا تازەیە؟" وەڵامی هەمووشیان "نەخێر" بوو. ، سەرەڕای ئەوەی ئەم هەڵپەیەی ترەمپ بۆ راگەیاندنی ڤاکسینێک بە هەر شێوەیەک بێت، هۆکارەکەی سیاسییە ومەبەستی دانەبەزینی ئاستی پشتگیری کردنێتی بەبۆنەی هەواڵە خراپەکانەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەربڕی راستەقینەی تێنەگەیشتنێتی لە بنەما زانستییەکانی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و ئامادە نەبوونێتی بۆ فێربوون.