گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن تا کۆتایى ساڵ داخران

2020.03.05 - 15:45
ئێران؛ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن تا کۆتایى ساڵ داخران
ناس كورد-  ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5ى ئادارى 2020)، سەعید نەمەکى، وەزیرى تەندروستى ئێران لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا داخستنى قوتابخانە و زانکۆکانى وڵاتەکەى بۆ کۆتایى ساڵ بۆ ڕێگریکردن لەڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند. . نەمەکى هۆشداریدا  بەو خەڵکانەى لەناو دامەزراوەى دەوڵەتیدان و توشى ڤایرۆسەکە بوون و خۆیان حەشارداوە كه‌ ڕووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایى دەبنەوە. . وەزیرى تەندروستى وتیشى :"داخستنى قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن بەواتای ئەوە نایەت کە خەڵکى بچێتە گەشت و سەیران ئەوەش بارودۆخى وڵات دەخاتە دۆخێکى مەترسیدار ترەوە".  . داواشى لەخەڵکى کرد، دۆخەکە بەگاڵتە ئامێز نەبینن و لەماڵەوە دەرنەچن و خۆیان لەخەڵکانى تر جیا نەکەنەوە کە بۆ ماوەیەکى دورو درێژە خۆپارێزى دەکەن. . دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەئێراندا بۆ ماوەیەکى کاتى قوتابخانە و ناوەندەکانى خویندن داخران و دواتر هەر سێ ڕۆژ جارێک دەکرایە پشوو، ئەمڕۆش بەیەکجارەکى تا کۆتایى ساڵ بڕیارى داخستنیان درا. .