گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێی عێراق پارتی به‌ ته‌نها شاندێك ده‌نێرێته‌ به‌غدا 

2020.03.05 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێی عێراق پارتی به‌ ته‌نها  شاندێك ده‌نێرێته‌ به‌غدا 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان لەپەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە پارتی شاندێك ڕەوانەى بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنى پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ، دەشڵێت، هەموو لایەنەکان داواى سازشکردن لە  کورد دەکەن. .  لەمیانى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى دیجلەى عێراقى ، ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پارتى شاندێک بەرەو بەغدا ڕەوانە دەکات ئەوەش بەمەبەستى تاوتوێکردنى چەند پرسێکى سیاسى لەوانەش پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى عێراق. . وتیشى، هەموو لایەنەکانى عێراق تەنها داوا لەکورد دەکەن سازش بکات و ئەو داوایەش لەپێکهاتەکانى ترى عێراق ناکرێت. . ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لایەنە سیاسیە شیعەکان گەر بیانەوێت دەتوانن عێراق لەقەیرانەکە دەر بکەن و کێشەکەى ئێستاش بۆ جێگرەوەى عەبدولمهەدى بەهۆى ناکۆکى نێوان ئەو لایەنەنانەوە ماوەتەوە. . لەبارەى شکست و دەستهەڵگرتنەوەى عەلاوى لەپێکهێنانى کابینەکەى، ڤیان سەبرى وتى، محه‌مەد تۆفیق عەلاوى لەجێى خواستى خۆپیشاندەران و لایەنە سیاسیەکاندا  نەبووە و پارتیش کاندیدى حزبى نەکردووەتە مەرجى بەشدارى کابینەکەى. . دواى شکستهێنان و وازهێنانى عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى، لەئێستادا گەڕێکى ترى کۆبونەوەکان بەسەرپەرشتى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیە شیعەکاندا دەستى پێکردووە و تەوەرى گفتوگۆکان لەسەر دۆزینەوەى کاندیدێکى دیکەیە بۆ پێکهێنانى کابینەکە. .