گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا : قاسم سولەیمانى پلانى ئەنجامدانى کودەتاى سەربازى لەعێراقدا هەبووە

2020.03.05 - 09:09
ئەمریکا : قاسم سولەیمانى پلانى ئەنجامدانى کودەتاى سەربازى لەعێراقدا هەبووە
ناس كورد- ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاوى کردەوە، لەکۆبونەوەیەکى ڕۆژانى هەینى تایبەت بە لیژنەى هێزەکانى ئەمریکا لەئەنجومەنى پیرانى ئەو وڵاتە، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئەوەى ئاشکرا کردووە، قاسم سولەیمانى پلانى ئەنجامدانى کودەتاى لەعێراقدا هەبووە ئەوە سەرەڕاى بوونى پلانێکى بەرفراوان بۆ کوشتنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقدا. . ئیسپەر پشتیوانى پڕۆسەى کوشتنى سولەیمانى کردووە و بەوەڵامێکى دروستى بۆ کردەوەکانى زانیوە، وتوشیەتى" لەو باوەڕەدام چۆڵکردنى مەیدانەکە لەسولەیمانى سوپاى پاسداران و حکومەتى ئێران توشى گرفت دەبنەوە چونکە ئەو بەرپرسى بڵاوکردنەوەى پلانە قێزەوەنەکان بوو لەجیهاندا". . لەسەرەتاى ئەمساڵدا بەفڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیى ئەمریکا لە نزیك فڕۆکەخانەى بەغدا هەریەکە لە قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس کوژران و ڕوداوەکە کاردانەوەى ناوچەیى و نێودەوڵەتى بەدواى خۆیدا هێنا و تا ئێستاش بەردەوامە. .