کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوو ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی شاری سلێمانی كه گیانی له‌ده‌ستدا، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه به‌وه كراوه "پشکنین بۆ 45گومان‌لێکراو ئەنجامدرا کە لەنێویاندا سێ نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەییان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، بەداخەوە نەخۆشێکیان تەمەن63 ساڵە و گیانی لەدەستداوە، دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەش دەرکەوت دوو ئەندامی هەمان خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، کە تەمهنیان 31 ساڵ و 27 ساڵن". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو توشبووه نوێیه جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكدان. . هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، لە هەرێمی کوردستان ئێستا دوو هەزار و 586 کەس کەرەنتینە کراون لە 27 شوێنی جیاواز لە شارەکانی هەولێر هەزار و 214 کەس، سلێمانی 561 کەس، دهۆک 382 کەس، هەڵەبجە 103 کەس، گەرمیان 176 کەس، راپەڕین 138 کەس و کۆیە 12 کەس. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا ده‌كات هەموو لایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گومانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی. .