گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشی کولـلە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌؟  وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات 

2020.03.04 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشی کولـلە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌؟  وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح    پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشی بە کۆمەڵـی کولـلە بۆ سەر چەند وڵاتێکی هاوسنوری عێراق، ماوەی چەند ڕۆژێکه‌ باسوخواسی هێرشی بەکۆمەڵی کولـلە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەرم بووە، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت :"بابەتەکە گەورە کراوە و مەترسی هێرشی کولـلە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ئارادا نییە".   .  ئەمڕۆ(چوارشەممە، 4ى شوباتی 2020)، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقدا هەیە سەبارەت بە چۆنێتی بنبڕکردنی هێرشی بە کۆمەڵی کولـلە، بەڵام لەئێستادا هیچ مەترسییەک لەو باره‌یەوە لەسەر هەرێمی کوردستان نییە ". .   وتیشی :"سەرچاوەی ئەو کولـلەیە کەئێستا هێرشی کردوەتە سەر ناوچەکانی پارێزگاکانی بەسڕە و ناسرییە لە باشوری عێراق، وڵاتی سعودیەیە ئەو جۆرە کولـلەش پێیدەڵێن (کولـلەی بیابانی) چونکە ژینگەی ڕەسەنی کولـلەکە بیابانەکانی وڵاتی سعودیەیە". . بەوتەی حسێن حەمە کەریم :"لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هیچ ئامادەکارییەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو خشۆکە نەکردووە، چونکە حکومەتی عێراق لە ئێستادا ڕێوشوێنی توندی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ وڵاتی سعودیە گرتووەتە بەر و دەستی کردووە بە قه‌ڵاچۆکردنی و نەیهێشتووە بگاتە ناو سنوری پارێزگاکانی باشوری عێراق". . وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، رونیكرده‌وه‌:"ئەو جۆرە کولـلەیە تەنها دەتوانێت لەژینگە بیابانەکاندا بژی و توانای ژیانی لە ژینگەی هەرێمی کوردستاندا نییە، بۆیە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر هەرێم نییە، بابەتەکەش لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە". . ئەمە لەکاتێکدا ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک "فاو" سەبارەت بە هەڕەشەی کولـلە بۆ سەر ئاسایشی خۆراکیی سعودیە و ئێران وڵاتانی دراوسێیان و ڕوودانی گرانی، هۆشداریداوە. .