کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنیان له شەراکەتی راستەقینە كردۆته‌وه له عێراقدا كه پارێزەری مافی هەمو لایەک بێت". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم "لە کۆبونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگرانی سه‌رۆكی هەرێم لەگەڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی به‌شدار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس دۆخی سیاسی عێراق دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت کراوە". . ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "نێچیرڤان بارزانی سوپاسی لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردوە بۆ يهكههڵوێستیان له مامه‌ڵه‌كرن له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عێراق". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پارێزگاری له‌م یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه بكرێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رك و مافه‌كان پشتگیر و پارێزه‌ری ئه‌م يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستييه ده‌بێت". . ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه "هه‌رێمى كوردستان پشتیوانی لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا دەکات کە پشت ئەستوربێت بە هاوبه‌شیی راسته‌قینه و دابینكردنی مافی هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق". . جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه "لایه‌نه كوردستانییه‌كان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بن له چاره‌سه‌ر و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو توانايه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ چونه ناو پڕۆسه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگيرى نیشتمانیانه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ئاینده به شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانى تێكڕاى گه‌لى عێراق بێت". .