کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسێكی عێراقی، سبەی ودوو سبەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکشێن، بەڵام ڕۆژانی دواتر دیسانەوە پلەکانی گەرما دەستدەکەنەوە بە نزمبوونەوە. . ئەمڕۆ (چوارشەممە 4ى شوباتی 2020) سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاویکردەوە :"سبەی (پێنجشەممە) و دووسبەی (هەینی)، لە هەموو ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە". . ئاماژەی بەوەشکرد :"دوای ئەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەماوەی ئەو دوو ڕۆژهدا بەرزدەبێتەوە، جارێکی دیکە بە تایبەتی لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە، دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن". . عهتییه ڕونیکردەوە :"دابەزینی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا کۆتایی دێت و جارێکی دیکە پلەکانی گەرما هەڵکشان بە خۆیانەوە دەبینن". . بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە عێراقییە، ناوچەکانی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشوری عێراق لە سبەیی و ڕۆژی هەینی داهاتوودا دووچاری خۆڵبارین دەبنەوە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بە دیاریکراوی لە ڕۆژی هەینی و شەممەی داهاتوەوە باران بە شێوەی نم نم دەبارێت". .