گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

  ژمارەیەک ناوی کۆن و تازە ده‌خرێته‌ به‌ر باس

 کۆبونەوەیەک لە ماڵی عامری ساز دەکرێت كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ربژێر ده‌كرێت؟

2020.03.04 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
 کۆبونەوەیەک لە ماڵی عامری ساز دەکرێت  كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ربژێر ده‌كرێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح  پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند "بەمەبەستی دەستنیشانكردنی بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو، ئەمشەو سەركردەی لایەنە شیعیەكانی عێراق لە بەغدا لەماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح کۆدەبنەوە". . مەهدی تەقی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح-ی سەر بە هادی عامری، بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"بەمەبەستی ڕاوێژ و ئاڵۆگۆڕکردنی ڕاوبۆچوونەکان سەبارەت بە دەستنیشانكردنی بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو، ئەمشەو سەركردەی بەشێک لە لایەنە شیعیەكانی عێراق لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا، كۆدەبنەوە". .  وتیشی :"کۆبونەوەکە تاڕادیەکی زۆر کۆبونەوەیەکی ڕاوێژیە، سەرکردەکانی لایەن سیاسیەکان دەیانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ سوننە و کورد دەرچەیەک بۆ ئەم قەیرانەی کە ئێستا دوچاری عێراق بووەتەوە، بدۆزنەوە". .  پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی فەتح، ئاشکرایکرد:"بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەمارحەكیم، سەرۆك ڕەوتی حیكمە، عەدنان فەیحان، سەرۆكی كوتلەی سادیقون و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح بەشداربن". .  بەوتەی مەهدی تەقی :"لە كۆبوونەوەكەدا ناوی هەریەك لە ئەسعەد عیدانی، محەمەد شیاع سودانی، مستەفا كازمی و عەلی شوكری دەخرێتەڕوو، لەگەڵ هەندێ ناوی دیکەش کە تائێستا ئاشکرانەبووە، بەڵام کۆدەنگی لەسەر ناوێکی دیارکراو نییە". . وتیشی "لەئێستادا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرێک کە لەلایەن شەقامی عێراقی، لایەنە كوردییەکان و سونیەكانیش قبوڵكراو بێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت متمانەی پەرلەمان بە دەستبهێنن بۆ تێپەڕاندنی كابینەی داهاتوو".   .