کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- حکومەتی عێراق بۆ بەرگرتن لە نەخۆشی کۆرۆنا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لە ئێران، دوو دەروازەی سنوری سەر بە پارێزگای دیالەی بەڕووی ئەو وڵاتەدا بە تەواوی داخست. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 4 ی شوباتی2020)، لیوا ڕوکن حامد شەمەری، فەرماندەی پۆلیسی دیالە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەردوو دەروازەی سنوری مونزەریە لە خانەقین و دەروازەی مەندەلی لە نزیک ناحیەی مەندەلی، بە تەواوی داخران. . لیوا ڕوکن حامد شەمەری ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای فەرمانگەی تەندروستی دیالە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا لە ئێران وەک ڕێکارێکیش بۆ بەرگرتن لەو نەخۆشییە ئەو دوو دەروازەیە بەڕووی ئێران داخران. . ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق لە ئێستادا گەیشتووەتە 30 کەس و پێنج لە توشبوانی ڤایرۆسەکەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون. . بهگوێرهی دوایین ئاماریش، تا ئێستا لە ئێران دوو هەزار و 922 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، 92 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. .