گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆحانى: کۆرۆنا هەموو ناوچەکانى گرتووەتەوە

ئێران؛ بۆ ڕێگریکردن لەکۆرۆنا داوای بڵاوەپێکردنى پاسداران دەکرێت 

2020.03.04 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران؛ بۆ ڕێگریکردن لەکۆرۆنا داوای بڵاوەپێکردنى پاسداران دەکرێت 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ئاشکراى کرد، ئامارى ناڕاست لەسەر قوربانیانى کۆرۆنا دەخرێتە ڕوو، بارودۆخى نەخۆشخانەکانیش زۆر خراپن و جێگەى کەسى ترى تیادا نەماوەتەوە، بۆ یەکەمجار حەسەن ڕۆحانیش دانیبەوەدانا کە ڤایرۆسەکە بەسەرتاپاى ئێراندا بڵاو بووەتەوە. . مەسعود پزیشکیان، کەپزیشکى نەخۆشیەکانى دڵەو پێشتریش وەزیر بووە، بەمیدیاکانى وڵاتەکەى وت "لەئێستادا نەخۆشخانەکان شوێنى نەخۆشیان تێدا نەماوەتەوە، ڕۆژ بەڕۆژ دۆخەکە خراپتر دەبێت، گەر بێتو بەجدییەوە ڕوبەڕوى نەبینەوە لەو باوەڕەدام ئاستەنگ بۆ ئابورى و هەموو کەرتێکى وڵات دروست دەکات و ئەو بارودۆخە گاڵتە نییە کە ڕووى لەئێران کردووە". . پزیشکیان کە لەکابینەکەى محه‌مەد خاتەمیدا وەزیرى تەندروستى بووە، داوای لەبەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى دەکات کە بەشێوەیەکى یەکلاکەرەوەى دەستورى و سەربازى ڕووبەڕووى پرسى کۆرۆنا ببنەوە و سوپا بچنە ناوەڕاستى شەقامەکان، و ڕووبەڕووى ئەوانە ببنەوە کە توشى ڤایرۆسەکە بوون و ئەوانى تریش پێوە دەکەن. . لەکاتێکدا کە وەزیرى تەندروستى و چەندین بەرپرسى باڵاى ترى ئێران رێگریان کرد لە کەرەنتینەکردنى شارەکان و پێیانوابوو ڕێوشوێنێکى بێ کەڵکە، بەڵام پزیشکیان لەو باوەڕەیه‌ گەر بێتو بۆ ماوەى پانزە ڕۆژ پشوویان ڕابگەیاندایە دەبووە هۆى سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى. .. مەسعود پزیشکیان دەڵێت "گەر من لەشوێنى وەزیرى تەندروستى بومایە هەر لەیەکەم ڕۆژى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەشارى قوم کەرەنتینەم ڕادەگەیاند و نەمدەهێشت بچنە دەرەوەى شارەکە، گەر ئەو بڕیارەش قەبوڵنەکرایە ئەوکات ئێستا دەمگوت بۆ به‌رگرتن لەو کێشەیە ویستومە بەر بەو پەتایە بگرم و ئێوە قبوڵتان نەکرد و ئێستاش ئێوە باجەکەى بدەن". . پزیشکیان گومانى لە ئامارەکان هەیە . بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە 24کاتژمێرى ڕابردوودا 15 توشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەكه‌ بۆ 92 حاڵەت بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەى توشبووان بۆ نزیکەى سێ هەزار کەس بەرزبووەتەوە. . بەڵام جێگرى سەرۆکى پەڕلەمانى ئێران دەڵێت "ژمارەکان ڕاست نین، چونکە هیچ نیشانەیەک نیە بۆ ژماردنى نەخۆشەکان کە ئەوان خستبێتیانە ژێر تاقیکردنەوەوە، 95 نەخۆش پەیدا دەکەین و دوو کەس لەوانە دەمرن دواتر دەڵێن لە 100 کەس ئەوەندە کەسە مردووە، لەکاتێکدا ئەوە 100 کەس نییە ڕەنگە دە هەزار کەس بن و دوو سەد کەسیان مردبێت". . ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى ڕاستە، بەڵام هەر ئەوەندەى بەردەستکەوتووە کە دەیانڵێت بەشێک لەتوشبوان نەچونەتە ژێر ئامار و ڕێکارەکانەوە و خۆیان حەشارداوە و بەشێکیشیان تێستیان بۆ نەکراوە لەکاتێکیشدا توشى ڤایرۆسەکە بوون. . پزیشکیان ئەوەشی  خستووەتە ڕوو، کە پشکنین بۆ پەڕلەمانتاران ئەنجامدراوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکى کەم دراوەتەوە بەپەرلەمانتاران و باسیش لەوە کراوە 5 بۆ 6 پەرلەمانتار توشى ڤایرۆسەکە بوون. . دانپێدانانەکانى حەسەن ڕۆحانیى  . حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران دانیبوەدانا کە ڤایرۆسى کۆرۆنا سەرتاسەرى وڵاتەکەى گرتووه‌تەوە، ڕەخنەشى لەبازرگانەکانى وڵاتەکەى گرت کە بازاڕى دەمامکیان قۆرخ کردووە. . رۆحانى وتى"بەداخەوە هەندێک لەبازرگانەکان دەیانەوێت بارودۆخى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بۆ کۆکردنەوەى پارە  قۆرخ بکەن". . بەڵێنى ئەوەشیدا کەئەو دۆخە پڕ لەقەیرانە بەنزیکترین کات و کەمترین قوربانى تێپەڕێنن. .