گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم هاتوچۆی لەنێوان شارەکانی هەرێم سنوردار کرد

2020.03.04 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم هاتوچۆی لەنێوان شارەکانی هەرێم سنوردار کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند رێوشوێنێکى نوێی ڕاگەیاند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆنا، دواى ئەوەى یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدانى توشبوویەکى ڤایرۆسەکە لە سلێمانى تۆمارکرا و هاتوچۆی شارەکانی سنوردارکرد. . حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکى حکومەتدا بڕیاردراوە لەسەر ئەوەى سەرجەم رێورەسمە ئاینییەکان لە (مزگەوت، كڵێسا و پەرستگاکان) بە گوتاری هەینی مزگەوتەکانیشەوە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەتا کاتێکی نادیار ڕابگیرێت. . هەروها بڕیاری داوە لەسەر جەختکردنەوە لە سەر بەردەوامیی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانە و کەرەنتین و بنکەکانی دەروازە سنوورییەکان  لە هەرێمی کوردستان. . بەپێی بڕیارەکان، رێوشوێنی پێویست و زیاتر بۆ سنووردارکردنی هاتووچۆ لە بنکە و بازگە و دەروازە سنوورییەکان دەگیرێتەبەر بەبێ ئەوەی کار لە وەستانی جموجۆڵی بازرگانی بکات. . هەروەها حکومەتى هەرێم بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی ئەو زیانانەی کە بە هۆی رێکارەکانی خۆپارێزی بەر خاوەنی شوێنە بازرگانییەکان دەکەوێت، بڕیاریدا بە راسپاردنی وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی پێویست لە رێگەی چاوخشاندنەوە بە کرێ و باجی داهاتی ئەو شوێنانە و بە ئاراستەی کەمکردنەوەیان بە جۆرێک رەچاوی زیانە داراییەکانیان بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندارەکان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەردەکەن.  . حکومەت لایەنە پەیوەندارەکانی راسپاردووە هەموو رێکارە تەندروستییەکان لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران بگرنەبەر . بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لە گەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بکرێت.