گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆبوونەوەدایە بۆ دیاریکردنی پێنج کارگێڕ بۆ ئەنجومەنەکە

2020.03.04 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆبوونەوەدایە بۆ دیاریکردنی پێنج کارگێڕ بۆ ئەنجومەنەکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - ڕۆژیار سیروان کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەکردایەتى یەکێتى دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنى پێنج کارگێرى مەکتەبی سیاسی، سەرۆکى ئەنجومەنەکەش ڕایگەیاند، کارگێڕەکان لەگەڵ هاوسەرۆکانى یەکێتى دەبن بە دەزگاى جێبەجێکاری حزبەکە. . فەرید ئەسەسەرد، سکرتێرى ئەنجومەنى سەکردایەتى یەکێتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، هەڵبژاردنى ڕاستەخۆ بۆ مەکتەبى سیاسی ناکرێت چونکە دەزگایەکى سەربەخۆ نییە وەک پێشتر، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا پێنج کارگێری مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن و ڕاستەخۆ دەبن بە ئەندامى مەکتەبی سیاسی. . سەبارەت بە دیاریکردنى دەسەڵاتى ئەنجومەنى باڵاى سیاسیش، فەرید ئەسەسەرد وتی، دەبێت لە ڕێگاى گفتوگۆوە ئەو دەسەڵاتانە دیاری بکرێت کە لە پەیڕەوى ناوخۆ بە بەتاڵى جێهێڵراون و تائێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و  سەکردایەتى کراوە و پێویستی بە کۆبوونەوەى زیاترهەیە. . ئاماژەى بەوەشدا، مەبەستی سەرەکى کۆبوونەوەکان تەنها بۆ دیاریکردنى دەسەڵاتى ئەنجومەنى باڵای سیاسییە.