گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و چیرۆکی پشت ڕووداوەکە بخوێنەوە

لە بەردەم دادگای حاجی ئاوا و لەناو ئۆتۆمبێلی ئاسایشدا دوو کەس کوژران (تایبەت)

2020.03.04 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەردەم دادگای حاجی ئاوا و لەناو ئۆتۆمبێلی ئاسایشدا دوو کەس کوژران (تایبەت)

ناس کورد-

ئەمڕۆ لەناو دادگای حاجی ئاوا لە ئیدارەى ڕاپەڕین دوو کەس بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە کوژران کە برای یەکترن و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

په‌یامنێری ناس كورد ڕایگه‌یاند، "دوای ئەوەى ڕۆژی 29ی کانونی دووەمی 2020 و بەهۆی دەماقاڵێی نێوان دوو بنەماڵە، کەسێک کوژرا، ئەمڕۆ بنەماڵەى کوژراوەکە هاتوونەتە بەردەم دادگا و تەقەیان لە بنەماڵەى بکوژەکان کردووە و دوو کەسیان لەناو ئۆتۆمبێلی ئاسایشدا کوشتووە".

 

وتیشی، "ئەمڕۆ کە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی بکوژانی ڕووداوەکەى 29ی مانگ بوو، دیسان کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە، هێزەکانی پۆلیس چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە و بەدواداچوون بەدرەوامە."


ڕووداوی یەکەم چۆن ڕوویدا؟


هێشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاشتەوایی نێوانیاندا تێنەپەڕی بوو کاتێک شەڕە تەقە لەنێوان دوو خێزانى دانیشتووى گوندێکى سەر بە ناحیەى بێتواتە سەریهەڵدا، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.


شەڕەکە سەرلەبەیانى ڕۆژی چوارشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2020، ڕوویدا و بەهۆیەوە هێزێکى زۆرى پۆلیس ڕەوانەى ناوچەکە کرا بۆ ئەوەى زیاتر تەشەنەسێنێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 


بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، ئەو دوو خانەوادەیە هەردووکیان دانیشتوی سنوری ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیەن و پێشوتر کێشەیەکی کۆن لە نێوانیاندا هەبووە و چەند جارێک تەقەیان لە یەکتریی کردووە.


دوای ڕۆژێک جارێکى تر گرژى لەنێوان هەردوو خانەوادەکە سەریهەڵدایەوە، کاتێک کەسێک بەناوى فەرمان (29 ساڵ) کە شۆفێری تەکسی بووە خۆیکێشاوە بە مناڵێکی خانەوادەکەى تردا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە منداڵەکە دەنێردرێتەوە ماڵەوە بەهۆی ئەوەی تەندروستی باش بووە.

دواى ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو هەردوو بنەماڵەکە کۆبونەوە و ئاشتبونەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی باوکی مناڵەکە بیستویەتیەوە کە گوایە فەرمان لەکاتى خۆى کێشانی بە منداڵەکەدا "پێکەنیوە لەبری ئەوەی خەمبار بێت"، بۆیە دواتر کەمینى بۆ فەرمان داناوە و لە ڕێگەى نێوان گوندی بێتواتە و سەروچاوە دەستڕێژیی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیسى ڕاپەڕین، جگە لە کوژرانى فەرمان، کەسێکى دیکەش بەناوى بەناوی (ص، ق) لە خانەوادەکەى دیکە، کە تەمەنى 54 ساڵە و ڕەگەزی نێرە برینداربووە، دوای چارەسەری پزیشکی بەهۆی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی. . بەهۆى شەڕەکەوە ماڵى کوژراوەکە گوندەکەیان چۆڵکردووە و هێزێکى زۆرى پۆلیس لە گوندەکەن و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، "تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ڕودانی ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەکە و بارودۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".


وتیشى "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکیش بۆ تەرمی کوژراوەکە لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".