گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا گومان لە توشبوونی مامۆستا ڕەشید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

2020.03.04 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا گومان لە توشبوونی مامۆستا ڕەشید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی شەشەم حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند کە مامۆستایەکی ئاینی بەتەمەنە و دواتر گیانی لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق گومان لە زانیارییەکان دەکات و دەڵێت، "تائێستا ڕوون نییە کە نەخۆشییەکە کۆرۆنا بوو بێت." . سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پشکنین بۆ پێنج کەس کراوە لە سلێمانی، بەڵام شەشەم کەس پیاوێکی بەتەمەنە کە بەدەست چەند نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە، دوای وەرگرتنی نمونەى خوێنی کەسە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و تائێستا دڵنیا نەبووینەتەوە کە ئایا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە یاخود نا." . دەشڵێت، "لەئێستادا چاوەڕێی تەئکیدکردنەوەین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان." .

دەشڵێت، بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی کوردستان تەواوی ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و داواش لە ڕاگەیاندنەکان دەکەن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە و گواستنەوەى زانیارییەکان بکەن.

. هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى وت، "تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە یان نا، نازانین، کەس زانیارییەکى وردى نەداوە بە ئێمە". . وتیشى "ئەو کەسە شێرپەنجەى خوێنى لەگەڵ بووە قەستەرى دڵى بۆ کراوە و نەخۆشى نەخۆشخانەى هیوا بووە". . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هەرچەندە بە فەرمی ڕاگەیەنراوەکە ڕەشید عەبدولڕەحمان توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام هێشتا بەرپرسانی تەندروستی دڵنیا نەبوونەتەوە و نمونەى خوێنەکەى نێردراوە بۆ بەغدا تاوەکو پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت. . ئەو مامۆستا ئاینییە ناوی ڕەشید عەبدولڕەحمانە و وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی بوو لە شاری سلێمانی، کوڕەکەی ئەو مامۆستا ئاینییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە باوکی بەدەست نەخۆشی تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنێت.