کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى كه‌شناسى سلێمانى، كه ئێستا كارێكى دیكه ده‌كات، ده‌ڵێت كه‌شوهه‌وایه‌كى نامۆ هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه کە له 50 ساڵى ڕابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه، پیاوى بارانه‌كه ده‌شڵێت، چینێك له گه‌نجانى سلێمانى پێی دەڵێن، کاتی خۆی شێخ دارا بهڕێكوپێكى و ئاقڵانى بارانەکەی دابه‌شكردووه و ته‌خشان و په‌خشانى نەکردووە.
له میانى گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ناس كورد-دا، دارا حه‌سه‌ن ناسراو بە "دارای کەشناس" به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى كه‌شناسى سلێمانى لە بارەی کەشوهەوای چەند ڕۆژی هەرێمەوە وتى: "ماوه‌ى 15 ڕۆژه هه‌ورێكى قوتبى هاتۆته هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه شه‌پۆلێكى نامۆیه و كه‌شوهه‌واى توشى گۆڕانكارییه‌كى زۆر كردووه، ئه‌م ڕێژه‌ى باران بارینه‌ى كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى ئێران و سوریا و عێراق و توركیاى گرتۆته‌وه زیانى ماددى و گیانى به‌دواى خۆیدا هێناوه كه ئه‌وه كارێكه له كاره نامۆكانى كه‌شوهه‌وا".
دارا حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌ى 50 ساڵه كاریگه‌رى كه‌شوهه‌وای له‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه، دەشڵێت: "ڕێژه‌ى باران بارین له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دوو هێنده‌ى ساڵى ڕابردووە، به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ڕێژه‌ى باران بارینه‌كه‌ى زیاد له ڕێژه‌ى پێویست بووه، ئێستا له‌هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌ك كه‌متر له 500 ملیمه‌تر باران نه‌باریوه".
پیاوى بارانه‌كه كه لاى خه‌ڵكى سلێمانى به‌و نازناوەوە بانگ دەکرێت، ده‌ڵێت، له شارى سلێمانى تا ئێستا یه‌ك هه‌زار و 111 ملیمه‌تر باران باریوه، كه ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌م ڕێژه‌یه له مێژووى سلێمانیدا دووباره ببێته‌وه و پێده‌چێت بۆ یه‌ك هه‌زار و 250 ملیمه‌تر باران به‌رزببێته‌وه و مانگى چوار و پێنجیش ئه‌گه‌رى باران بارین زۆره بۆ سلێمانى و ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
دارا حه‌سه‌ن، لە بارەی نامۆبوونی کەشو هەوای ئەمساڵەوە وتی: "شتێكى دیكه‌ى نامۆ ئه‌و شه‌پۆڵی نزمه پاڵهپهستۆیە و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رمایه به پێچه‌وانه‌ى شاره‌كانى ئه‌وروپا، كه له عێراق و هه‌ندێك له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پله‌كانى گه‌رما له خوار 20 پله‌وه‌ن، كه ئەوه‌ش وایكردووه زیانى گیانى و ماددى له هه‌ندێك ناوچه بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت له وڵاتى ئێران كه 26 پردى گه‌وره لافاو بردوونی و 150 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 180 كه‌سیش برینداربوون".
"هۆكارى تێكچوونى ئه‌م كه‌شوهه‌وایه، دڕنده‌یى مرۆڤه به‌رامبه‌ر ژینگه و ڕشتنى گازه ژه‌هراوییه‌كان، كه ئه‌وانه‌ش هۆكارن بۆ دروستبوونى گازى (CO2)، هه‌روه‌ها هیچ وڵاتێكى زڵهێز و به‌تایبه‌ت حه‌وت وڵاته زلهێزه‌كه مل نانێن، بۆ ڕێكاره یاساییه ژینگه‌ییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ئاكامى خراپى دروستكردووه له‌سه‌ر دۆخى كه‌شوهه‌واى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پشكى شێرى به‌ر گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا كه‌وتوون" دارا حەسەن وای وت.
ده‌رباره‌ى دروستبوونى هه‌ورى "سۆپه‌ر سێل" له ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان دارای کەشناس ئاماژەی بەوەکرد، 29 هه‌ور هه‌ن له ئاسماندا، هه‌ورى سیبڵ كلاود و كلاودهكانى دیكه كاریگه‌ى نه‌رێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى كه‌شوهه‌وای زۆر ناوچه و هۆكارى له‌ده‌ستدانى مرۆڤ و تێكچوونى سیستمه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، له وڵاتى سعودییه كه‌سانێكى زۆر به‌هه‌وره تریشقه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌متر ئه‌و زیانانه‌ى داوه، دەشڵێت، "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كڵاودهكان نامۆن و كارى نامۆشى ده‌كه‌ن، بەڵام سۆپه‌ر سێل كاریگه‌ى نه‌رێنى دروستناكات".
دارا حەسەن زیاتر لە ساڵێکە خانەنشین بووە و لە ئێستادا کەمتر لە گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکاندا دەردەکەوێت، لە بارەی خانەنشین بوونیەوە بەسەرهاتێکی خۆی بۆ ناس کورد گێڕایەوە دەڵێت: "چینێك له گه‌نجانى سلێمانى پێم ده‌ڵێن ئه‌و بارانه‌ى كه باریوه وه‌ختى خۆى، شێخ دارا بهڕێكوپێكى و به ته‌نزیم و ئاقڵانى دابه‌شیكردووه و ته‌خشان و په‌خشانى نه‌كردووه، بۆیە ئێمه‌ش بایكۆتى كاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین ده‌بێت شێخ دارا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى چونکە، ئەوە كارى ئه‌و بووه و زانیویه‌تى چۆن كار بكات، تا باران زیانمان پێنه‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 30 ساڵە ئه‌زموونى كارى كه‌شناسى و گۆرانكارییە ژینگه‌ییه‌كانى هه‌یه ئێستا وه‌ك سكرتێرى گشتى لیژنه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا له سلێمانى كارده‌كات و ده‌ڵێت، سلێمانى یه‌كه‌م شاره له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق و كوردستان، كه كه‌مترین زیانى ماددی و مرۆیی به‌ركه‌وتووه له شه‌پۆله‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، به‌ڵام به‌وته‌ى ئه‌و زۆربه‌ى ئه‌و خانووانه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانەوە به زیادەڕەوی دروستكراون و له نزیك چەم و دۆڵهكانن مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌بوه، داواش له شاره‌وانى شاره‌كان ده‌كات بۆ دانانى "قه‌ده‌مه" له‌كاتى دروستكردنى ماڵه‌كاندا.
دارای كه‌شناس ماوه‌ى 37 ساڵیشه وه‌ك كادرێكى ژینگه‌یی هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌ى كه‌شناسى سلێمانی خزمه‌تى به ژینگه‌ى شاره‌كه كردووه، لەوبارەیەوە وتی، "خۆم بە خزمەتکاری شاره حه‌یاته‌كه دەزانم، به‌رده‌وامم له خزمه‌تكردنى ژینگه و به چالاكى و هه‌وڵه كردارییه‌كان و له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام خه‌ڵك هۆشیار ده‌كه‌مه‌وه".
دارا حەسەن نیگه‌رانه له به‌رپرسانى هه‌رێم و دەڵێت، "به‌داخێكى زۆرەوە من له كابینه‌ى یه‌كه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە ڕاپۆرتم ئاڕاسته‌ى په‌ڕله‌مان كردووه و قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون له‌سه‌ر گرنگى ئاو، له زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا هه‌وڵى كۆكردنه‌وى ئاو ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره له‌به‌ر نه‌وت ئاگایان له ئاو و كشتوكاڵ نه‌ماوه، من له ساڵى 1994 داواكاربووم له به‌رپرسان و حكومه‌ت كه گرنگى به‌ئاو بده‌ن و ئه‌و چهمانهى كه هه‌مانه به‌نداوى له‌سه‌ر دروستبكه‌ن، هه‌وڵى گلدانه‌وى ئاوبده‌ن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داوا و ڕێكارانەى منیان پیاده نه‌كردووه".