گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامۆستا ئاینییەکە نەخۆشی شێرپەنجەى هەبووە.. زانیاری نوێ

2020.03.04 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستا ئاینییەکە نەخۆشی شێرپەنجەى هەبووە.. زانیاری نوێ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى وت، "تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە یان نا، نازانین، کەس زانیارییەکى وردى نەداوە بە ئێمە". . وتیشى "ئەو کەسە شێرپەنجەى خوێنى لەگەڵ بووە قەستەرى دڵى بۆ کراوە و نەخۆشى نەخۆشخانەى هیوا بووە". . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هەرچەندە بە فەرمی ڕاگەیەنراوەکە ڕەشید عەبدولڕەحمان توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام هێشتا بەرپرسانی تەندروستی دڵنیا نەبوونەتەوە و نمونەى خوێنەکەى نێردراوە بۆ بەغدا تاوەکو پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت. . ئەو مامۆستا ئاینییە ناوی ڕەشید عەبدولڕەحمانە و وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی بوو لە شاری سلێمانی، کوڕەکەی ئەو مامۆستا ئاینییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە باوکی بەدەست نەخۆشی تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنێت. .. هاوکات محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوە و دواتر دەرکەوتووە کە کۆرۆنای هەبووە.