کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەو مامۆستا ئاینییەی کە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە گیانی لەدەستدا. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، مامۆستایەکی ئاینی تەمەن 70 ساڵ وەک شەشەم حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کراوە. . ئەو مامۆستا ئاینییە ناوی ڕەشید عەبدولڕەحمانە و وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی بوو لە شاری سلێمانی، کوڕەکەی ئەو مامۆستا ئاینییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە باوکی بەدەست نەخۆشی تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنێت. . هاوکات محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوە و دواتر دەرکەوتووە کە کۆرۆنای هەبووە.