گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەسکەرى؛ پیاوى هەڕەشەکان لە بەرپرسانى باڵاى عێراق

2020.03.04 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
عەسکەرى؛ پیاوى هەڕەشەکان لە بەرپرسانى باڵاى عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەژمارەکەى ئەبو عەلى عەسکەرى لە تویتەر بەم دواییانە زیاتر دەرکەوت، دواى تۆمەتبارکردنى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی عێراقى بەوەى تێوەگلاوە لە کوشتنى قاسم سولەیمانى و مەهدى موهەندیس. . میدیاکانى عێراق عەسکەر بە بەرپرسى ئەمنیى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى دەناسێنن کە کە کارى سەرەکى گەیاندنى هەڕەشەیە بە بەرپرسان و ئاشکراکردنى زانیارییە هەواڵگرییەکانە. . سەرچاوەیەک بە پێگەى حورەى ڕاگەیاندووە، ناوى ڕاستەقینەى عەسکەرى حوسێن موئنسە کە ئەندامى ئەنجومەنى شوراى کەتیبەکانى حزبوڵایە و کارى ڕاوێژکارى و ئەمنیى و سەربازى بۆ میلیشیاکان بەڕێدەکات. https://twitter.com/Iraqimediiatv/status/1234598551147175936?s=20 ئاماژەى بەوەشکردووە، کارە گرنگەکەى عەسکەرى گەیاندنى نامەى هەڕەشەیە بۆ بەرپرسان و ئاشکراکردنى زانیارییە هەواڵگرییەکانە بۆ خەڵکى لەکاتى پێویستدا. . هەرچەندە عەسکەرى وتەبێژى کەتائیبى حزبوڵایە، بەڵام لە میدیاکاندا خۆى دەرناخات هەندێجار وا خۆى پیشاندەدات بەرپرسى پەیوەندییە گشتیەکانى کەتیبەکانى حزبوڵایە، ئەوەش لەترسى نەکردنە ئامانج خۆى لە میدیاکان دەشارێتەوە. . تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕۆژى سێشەممە هەژمارەکەى ئەبو عەلى عەسکەرى بلۆککرد، بەهۆى پێشێلکردنى مەرجەکانى بڵاوکردەوە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە. https://twitter.com/TheGodFather10q/status/1233862622115745793?s=20 لەڕێگەى ئەو هەژمارەوە عەسکەرى هەڕەشەى لە سەرۆککۆمار و سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى کرد، لەگەڵ ئەو کەسانەى هاریکارى لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا دەکەن، تەنانەت هەڕەشەى لە هێزەکانى ئەمریکا و ترەمپیش کردووە.