کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەشەمیش حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا و بارودخی تەندروستیشی ناجێگیرە. .ياد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، "توشبووەکە مامۆستایەکی ئاینییە و تەمەنی 70 ساڵە، و دوای نەخۆش کەوتنی و سەردانی پزیشک گومانی لێکرا."
. هاوکات هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، توشبووەکە وتاربێژی مزگەوتی مەحوییە لە سلێمانی. . وتیشی، بەهۆی ئەوەى دۆخی تەندروستی جێگیر نییە و ناتوانێت قسە بکات نازانین لە ئێران گەڕاوەتەوە یاخود نا." .