گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا دوو هەزار بارهەڵگری ئێرانی هاتوونەتە خاکی عێراق

2020.03.03 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا دوو هەزار بارهەڵگری ئێرانی هاتوونەتە خاکی عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە سەرەتادا بووە کێشە لەبەردەم کاری بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، بەڵام سەرۆکی ژوری بازرگانی ئێران ڕایگەیاند، جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەردەوامە و لە دووهەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار بارهەڵگەر لە ئێرانەوە چوونەتە ناوخاکی عێراق. . یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: "تائێستا جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران ئاساییە و هیچ کێشەیەک لە هاتووچۆ و ئاڵوگۆرکردن ڕووینەداوە ". . وتیشی: "ڕۆژانە بارهەڵگرەکان لە دەروازەکانی تەمرچین، باشماخ، خەسرەوی، پەروێزخان، شەلامچە و چەزابە کەلوپەلی جۆراوجۆ لە نێوان هەردوو وڵات دەگوێزنەوە". . بەوەتەی ئال ئیسحاق: " لە 20ى شوباتی ڕابردووەوە تا 3ى ئاداری ئەمساڵ، 759 بارهەڵگر لە دەروازەی شەلامچەوە تێپەڕیوە و 321 بارهەڵگریش لە دەروازەی سنوری چەزابە و 659 بارهەڵگر لە دەروازەی مەهران و 355 بارهەڵگر لە دەروازەی  سۆمار و 129 بارهەڵگریش لە دەروازەی خەسرەوی چوونەتە ناو خاکی عێراقەوە". . سەرۆکی ژوری بازرگانی ئێران، جۆری ئەو کاڵایانەشی ئاشکراکردووە کە لەو ماوەیەدا  ئێران هەناردەی عێراقی کردووە، کە پێکهاتوون لە "میوە، سەوزە، کەرەستە کیمیاوییەکان، کەرستە ئاسنییەکان، کەلوپەلی ناوماڵ، کەرەستەی بیناسازی، خواردەمەنییەکان". . ئەو بەرپرسە ئێرانییە کۆی گشتیی قەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی ساڵی ڕابردووی نێوان عێراق و ئێرانی ئاشکراکردوە کە نزیکەی 13 ملیار دۆلار بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە لە ئازاری ساڵی ڕابردووە ئێران بە بەهای نۆ ملیار دۆلار کەلوپەلی جوراوجۆری هەناردەی عێراق کردووە. . ئال ئیسحاق پێشبینی ئەوەشی کردووە، ئەگەری هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران تا 20ی ئاداری ئەمساڵ 10 ملیار دۆلار تێپەڕبکات.